خشتەی یاریی دۆستانەی هەڵبژاردەکان لە ڕۆژی شەممە
نووچەنێت:وەرزشی
ڕۆژی شەممە چەند یارییەکی دۆستانەی گرنگی هەلبژاردەکان ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی ئامادەکاری هەڵبژاردەکان بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزی هەڵبژاردەکانیان و ئامادە کردنی پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ بەشداری کردنیان لەسەرجەم خوولەکان.
لە یارییەکی گرنگدا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و هەر یەکە لە میسی و نەیمار بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی گۆڵ بەشداری یارییەکە دەکەن.
یارییەکی تری گرنگ لە ڕووبەڕووبوونەوەی دۆستانەی هەڵبژاردەکان برییتییە لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و پۆرتووگال،ئەم یارییە بۆ هەردوو هەڵبژاردە گرنگە لەبەر ئەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا پێویستە پێکهاتەیەکی بەهێز و تۆکمە بۆ یۆرۆی 2016 ئامادە بکات لە کاتێکدا ئە پاڵەوانێتییە لە وڵاتی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.
پۆرتوگالییەکان بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ دەبێت باجی هەڵە و شکستەکانی مۆندیالی بەرازیل بدەنەوە و پێکهاتەیەکی نموونەیی بۆ یۆرۆ ئامادە بکەن.
ئەمەش خشتەی یارییەکانی ڕۆژی شەممەیە :
کۆڵۆمبیا سلڤادۆر کاتژمێر 2:00 شەو بە کاتی کوردستان.
بەڕازیل ئەرجەنتین. کاتژمێر 2:05 خوولەکی دوای نیوەڕۆ بە کاتی کوردستان.
مالیزیا ئەردەن . کاتژمێر 2:45 خوولەکی دوای نیوەڕۆ بە کاتی کوردستان.
فەرەنسا پۆرتوگال. کاتژمێر 8:45 خوولەکی دوای نیوەڕۆ بە کاتی کوردستان.
گواتیمالا ڤەنزویلا .کاتژمێر 9:00 خوولەکی ئێوارە بە کاتی کوردستان.