جیهادی نیكاحی لەگەڵ 100 داعشی ئەنجامداوە، بە ئاگاداری مێردەكەی
نوچەنێت
ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەلمەرسەد ئاماژەی بە دانپێدانانی ئافرەتێكی تونسی كردووە كە رۆژنامەی “ئەلشروق”ی تونسی بڵاوی كردۆتەوە، ئەو ژنە تەمەنی 30 ساڵە و دوو منداڵی هەیە و لەگەڵ مێردەكەی روویان كردۆتە سوریا بۆ “جیهاد لەدژی كافران”.
لە دانپێدانانەكانیدا ئافرەتەكە وتویەتی كە ئەو بە ئاگاداری مێردەكەی لە 27 رۆژدا لەگەڵ 100 چەكداری داعش جیهادی نیكاحی ئەنجامداوە.
ئەو ژنە كە ناوی نورهانە، وتویەتی كە ئەوان لە تونسەوە چوونەتە لیبیا و لەوێوە بۆ توركیا و پاشان سوریا.
وەك نورهان باسی دەكات كاتێك داعش بە مێردەكەیان وتوە دەبێت ژنەكەت بخەیتە خزمەتی موجاهیدان، چەندین جار رەتیكردۆتەوە، بەڵام دواتر لەترسی ئەوەی هەردوكیان نەكوژن رازی بووە.
نورهان وتویەتی كە ئەو لەگەڵ 17 ئافرەتی دیكەی میسری و چیچانی و تاجیكی و مەغریبی و سوری و فەرەنسی و ئەڵمانی لە خزمەتی چەكدارەكاندا بوون و ژنێكی سۆماڵی بەناوی ئوم شوعەیب سەرپەرشتی كردوون.
نورهان وتویەتی كە ئەو بۆ ماوەی 27 رۆژ جیهادی نیكاحی ئەنجامداوەو لەو ماوەیەدا لەگەڵ 100 چەكداری داعش خەوتووە.
دوای ئەوەی مێردی نورهان لە یەكێك لە بۆمببارانەكاندا بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەیەكی توركیا دەكرێت،ئەمیش لەگەڵی دەچێت و دواتر لە توركیاوە بەرە و لیبیا و دواتر بەرە و تونس هەڵدێن.
بەڵام لەسەر سنوور لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی تونسەوە دەستگیر دەكرێن و رەوانەی دادگا دەكرێن.