ڕۆشتن لە بارسا ؟؟ من لە ئێستادا دەژیم و ئێستاش دیارە لە کوێم
نووچەنێت:وەرزشی
یاریزانی بەڕازیلی و یانەی بارسیلۆنا ئەو دەنگۆیانەی بە بێ بنەما وەسف کرد کە باس لە ڕۆشتنی ئەو یاریزانە دەکەن و وتی من هیچ کات باسی داهاتوو ناکەم،چونکە من لە ئێستادا دەژیم نەوەک داهاتوو ،وە دیارە ئێستاش لە کوێم.
ماوەیەکە زۆرێک لە دەستگا ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا باسی ڕۆشتنی دانی یەلڤێس دەکەن و هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە وێستگەی داهاتووی ئەلڤێس یانەی چێڵسی دەبێت.
جێگەی باسە دانیێل ئەلڤێس پێش ئەوەی ڕووبکاتە یانەی بارسیلۆنا یانەی چێڵسی ئامادە بوو بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی سیڤیلیا بکات بە مەبەستی بە دەستهێنانی ئەلڤێس بەڵام دەستەی کارگێڕی یانە ئیسپانییەکە بەو پڕە پارەیە ڕازی نەبوون و دواجار ئەو یاریزانە ڕووی کردە یانەی بارسیلۆنا و تا ئێستا چەندین نازناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست هێناوە.
لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی ئەلڤێس لەگەڵ بارسیلۆنا کۆتایی دێت و زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی ئەوروپا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا بە تایبەت باسی گرێبەستی چێڵسی ئەلڤێس دەکەن.
لە لێدوامێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەلڤێس ڕایگەیاند” من لە ئێستادا دەژیم و ئێستاش لە بارسیلۆنام،نازانم لە داهاتوو چی ڕوو دەدات من رام گەیاندبوو وەرزی داهاتوو بارسیلۆنا جێ دەهێڵم،بەڵام وەک وتم من لە ئێستادا دەژیم و باسی داهاتوو ناکەم”.
جێگەی باسە یانەی چێڵسی ئێستا نزیکترین یانەیە لە گرێبەستی ئەلڤێسەوە و پی دەچێت وەرزی داهاتوو یانە لەندەنییەکە گرێبەستی ئەلڤێس تەواو بکات.