بۆچی هه‌رزه‌کاران بەردەوام زۆر ماندوون؟
نوچە.نیت.نیشان پریس
هه‌رزه‌کاران به خراپ ناوزه‌ندکراون که شه‌و تاکو دره‌نگ ده‌مێنه‌وه هه‌روه‌ها به‌یانیانیش به گران له خه‌و هه‌ڵده‌ستن. ئه‌م شێوازی ههرڵس و که‌وته له ڕاستیدا هۆیه‌کی جه‌سته‌یی له پشته.
کاتژمێری ناوه‌وه‌ی له‌ش له هه‌رزه‌کاران
هه‌موو که‌سێک کاژمێرێکی هه‌یه له ناوه‌وه‌ی له‌ش که کارگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی له‌ش، سوڕی نووستن، حه‌ز بۆ خۆراک، هه‌روه‌ها گۆڕانکاری هۆڕمۆنی له‌ش. ئه‌و پڕۆسه بایۆلۆجی و ده‌رونیانه‌ی له‌ش که به‌دوای ئه‌م کاتژمێره ناوه‌که‌یه‌وه ده‌ڕۆن له 24 کاتژمێر، پیان ده‌وترێت شێوازی 24 کاژمێری. ئه‌م شێوازه 24 کاتژمێریه له پێش ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاران ، له زۆربه‌ی منداڵان وا ده‌کات بنوون له کاتژمێر 8- 9ی شه‌و. به‌ڵام ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری ئه‌م شێوازه 24 کاژمێریه ده‌گۆڕێت، کاتی خه‌و هاتن دوا ده‌خات زۆربه‌ی جار تاکو 11 ی شه‌و یاخود هه‌نێک جار درنگرتریش. مانه‌وه و نه‌نووستن له شه‌ودا بۆ هه‌ر هۆیه‌ک بێت ئه‌م شێوازه 24 کاتژمێریه زیاتر تێکده‌دات.
زۆر که‌م نووستن
زۆربه‌ی هه‌رزه‌کاران پێویستیان به 9 کاتژمێر نووستن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هۆشدار و ژیر بن له کاتی ڕۆژدا. که‌م نووستن ترسناکه و کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌رکیز و بیر هه‌روه‌ها کێشه‌ی ده‌رونی و هه‌ڵس و که‌وت.
دووباره ڕێک خستنه‌وه‌ی شێوازی 24 کاتژمێری
ڕێکخستنی ڕووناکی. له کاتی نووستن پێویسته ڕۆناکی جێگای نووستن که‌م بکرێته‌وه، هه‌روه‌ها له به‌یانیان له کاتی له‌خه‌و هه‌ڵسان ده‌بێت هه‌رزه‌کاران بدرێت به ڕۆناکی به شه‌وق و ڕوون. ئه‌م خاڵه سادده‌یه یارمه‌تی هه‌رزه‌کاران ده‌دات بۆ نیشانه بدات به مێشک که که‌ی کاتی نووستنه و که‌ی کاتی هه‌ڵسانه.
خوو گرتن به خشته‌یه‌ک. پێویسته هه‌رزه‌کاران هانبدرێن بۆ چوونه ناو جێگا و هه‌ڵسان له خه‌و له یه‌ک کاتدا هه‌موو ڕۆژێک، نه‌ک ڕۆژێک زوو بخه‌وێت ڕۆژێکیش دره‌نگ جا به ڕۆژانی ده‌وام بێت یاخود پشوو، چونکه زۆرێک له خه‌ڵکی نه‌ک ته‌نها هه‌رزه‌کاران له ڕۆژانی پشوو خشته‌ی نووستنیان تێکده‌چێت.
پێویسته پشه‌خه‌وی درێژ قه‌ده‌غه بکرێت. ئه‌گه‌ر هه‌رزه‌کارێک زۆر هه‌ستی به خه‌واڵویی کرد دوای قوتابخانه ئاسایی پشهخهوێکی 30 خووله‌کی بکات، به‌ڵام زۆر نووستن له کاتی ڕۆژدا ده‌بێته هۆی گران چوونه خه‌و له کاتی شه‌ودا.
ده‌بێت هه‌رزه‌کاران هانبدرێن بۆ کردنی گه‌رماوێکی گه‌رم پێش چوونه ناو جێگا، هه‌روه‌ها شتێکی هێمن که‌ره‌وه وه‌ک کتابێک پێویسته له کاتی چوونه ناو جێگا. ده‌بێته هه‌رزه‌کار به دووربێت له ده‌نگی مۆسیقا و گه‌مه‌ی ڤیدیۆیی “ئه‌تاری” و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت پێش نیو کاتژمێر له کاتی چوونه ناو جێگای نووستن. نابێت له ژووری هه‌رزه‌کار ته‌له‌فیزیۆن هه‌بێت یاخود ئه‌گه‌ر هه‌شبێت نابێت پێبکرێت له شه‌ودا.درووخستهنهوهی شتی تر که ده‌بێته هۆی دروستکردنی ده‌نگ و هه‌ڵا.