تیرۆریستانی داعش 8 ئافره‌تیان گولـله‌باران كرد

0

4__2014_10_09_h13m2s33__ERتیرۆریستانی داعش 8 ئافره‌تیان گولـله‌باران كرد

نوچە.نیت.هەولێر

تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوەڕاستی مووسڵ ھەشت ئافرەتیان گولـلەباران کردن، لەبەر ئەوەی فەرمانەکانی ئەوانیان جێبەجێ نەکردوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) به‌ سایتی KDP.info هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتیشی کە، یەکێک لەو ئافرەتانەی گولـلەباران کراوە، پزیشکە.

(سەعید مەموزینی) هۆکاری گولـلەبارانکردنی ئەوانی وەها ڕوون کردەوە “ئەو ئافرەتانە فەرمانی ئەوانیان جێبەجێ نەکردوون و لە زۆر پرس جیاوازییان لەگەڵ داعشدا ھەبووە، یەکێ لە هۆکارەکانیش نیکاحی جیھاد و باڵاپۆشی بووە، بۆیە ھەر ھەشت ئافرەتیان گولـلەباران کردوون.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com