كەمخەوی و خەمۆكی و فیلمە سێكسیەكان چەند هۆكارێكی پوكانەوەی مێشكە

0

brainكەمخەوی و خەمۆكی و فیلمە سێكسیەكان چەند هۆكارێكی پوكانەوەی مێشكە

پوكانەوەی مێشك شتێكی مەترسیدار و ئازاربەخشە ، بەڵام لەوانەیە بەهۆی چەندین خوی خراپی وەك بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و كەمخەوی و ڕاهاتن لەسەر سەیركردنی فیلمە سێكسییكانەوە بێ.
كەم بیری و شت بیر چونەوە و بونی كێشە لە بیركردنەوە و شیكار كردنی مەسەلە عەقڵیەكان پەیوەندیان بە پوكانەوەی مێشكەوە هەیە.
ئامۆژگاری پسپۆران ئەوەیە كە لە سەرەتاوە دەبێت خەوتان ڕێك بخەن بە جۆرێك كە كەمتر نەبێت لە 6 بۆ 8 كاژێر لە ڕۆژێكدا ، دەبێتە هۆی پاراستنی مێشك لە پوكانەوەی ماددە خۆڵەمێشیەكەی بە تێپەڕبوونی كات, لە كاتێكدا مێشك لە ماددەی سپی و خۆڵمێشی پێكدیت ، كە بەشە خۆڵةمێشیەكەی بەشێكی زۆری كۆئەندامی دەماری ناوەندی پێكدەهێنێت و زۆربەی ئەو خانەدەمارانەی تێدایە كە تایبەتن بە بیركردنەوەو بینین و بیستن و قسەكردن و هەست كردن و جوڵە.
بەڵام بەشە سپییەكەی ، مێشك بەكاری دەهێنێت بۆ بۆ خێراكردنی گەیاندنی پەیامەكان .
هەروەها ئەو كەسانەی توشی خەمۆكی بون ئەگەری توشبون بە پوكانەوەی مێشكیان هەیە، بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە توێژەرانی زانكۆی yaleئەنجامیانداوە ، بۆیان دەركەوتوە كە ئەو هۆبەو پەیكەرانەی كە پەیامی خانەدەمارەكان بەیەك دەگەیەنن دەپوكێنەوە لەكاتی هەست كردن بە خەم و نەبونی خۆشی و چێژدا.
بەشێكی تری مێشك هەیە كە برپرسە لە هاندان پێی دەوترێت striatum كە توانای فیلمە سێكسیەكان دەردەخات لەسەر پوكانەوەی مێشك،لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا زانا ئەڵمانیەكان سەلماندویانە كە ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 45 ساڵدایە و بە بەردەوامی سەیری فیلمە سێكسیەكان دەكەن بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوبەری بەشە خۆڵەمێشیەكەی مێشكیان كەمبۆتەوە.
توێژەران پێیان وایە ئەو كەسانەی بە بەردەوامی سەیری فیلمە سێكسیەكان دەكەن كۆنترۆڵی عەقڵی و توانای بڕیاردانی گرنگ و چارەنوسسازیان كەمترە لە كەسانی ئاسایی.

ئەمەش چەند ئامۆژگارییەكی گرنگە كە یارمەتی بەهێزكردنی تواناكانی مێشك دەدات:
• بەكارهێنانی ئەو دەستەی كە كەمتر دەتوانی كۆنترۆڵی بكەی بۆ نوسین و وێنەكێشان و هەندێك كاری ئاسان، واتە ئەو كەسانەی ڕاستەوانەن دەستی چەپ بەكار بهێنن و بە پێچەوانەوە بۆ ئەوانەی چەپەوانەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێز كردنی توانای مێشك لەسەر ئەنجامدانی كاری تازە.
• خواردنی بڕی 600 گرام لە ترشی ئەڵدۆكۆساهێكسانویك DHA ڕۆژانە بۆ ماوەی شەش مانگ، كە یەكێكە لە ترشە كانی ئۆمێگا 3 ی چەوری، كە بەشێكی سەرەكی دروستبونی شانەكانی مێشكە.
• كردنی ڕاهێنانەكانی یۆگا و بیركردنەوەی ڕۆحی و حەوانەوە وزەی پێویست دەدات بە مێشك و فشاری خوێن و تێكڕای لێدانەكانی دڵ و دڵەڕاوكێ‌ كەمدەكاتەوە.
• هەروەها نوێژ كردنیش یارمەتی حەوانەوە دەدات .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com