ساڵی 2039 حاجیان دوو جار لە كێوی عەرەفە دەوەستن و سێ جەژنیش ئەكەین!
دكتۆر عبداللە مسند رَاوێژكاری فەلەكی و ئەندامی دەستەی وانەبێژانی زانكۆی قصەیم ڕایگەیاند :” لە ساڵی 2039 ی زایینی حاجیان دوو جار لە لەسەر كێوی عەرەفە دەوەستن و دوو جار قوربانی دەكەن و سێ جەژن دەگێڕن”
ئەو پسپۆرە فەلەكیە دوپاتی كردەوە ” ساڵی 2039 ی زایینی فەریزەی حەج دووجار دووبارە دەبێتەوە، یەكەمیان لە دە ڕۆژی یەكەمی مانگی یەك (كانونی دووەم) و حەجی دووەمیش لە دە ڕۆژی كۆتایی مانگی دوانزە (كانونی یەكەم) وە سێ جار جەژن دەكەین، جەژنی یەكەم جەژنی قوربانە لە 6ی كانونی دووەمی 2039 ، جەژنی دووەم جەژنی ڕەمەزانە لە 19/10/2039 و جەژنی سێیەم دیسان جەژنی قوربانە لە 26/12/2039 .
هەروەها مسند ئاماژەی بەوە دا كە ساڵی كۆچی لە ساڵی زایینی كورتترە بە دە ڕۆژ یان یانزە ڕۆژ یاخود دوانزە ڕۆژ بەم شێوەیە: بە دە ڕۆژ ئەگەر ساڵی هیجری (355) ڕۆژ بێت و ساڵی زاینی (365) ڕۆژ بێت، بە یانزە ڕۆژ ئەگەر ساڵی هیجری و كۆچی (355) و(366) بن یا (354) و (365) بن ، بە دوانزە ڕۆژ ئەگەر ساڵی كۆچی (354) ڕۆژ بێت و زایینی (366) ڕۆژ بێت.