دوای بەدەست هێنانی خوولەکە،”دی ماتیۆ” دەیەوێت ئازاربە یانە کۆنەکەی بگەیەنێتەوە

0

nuche.netدوای بەدەست هێنانی خوولەکە،”دی ماتیۆ” دەیەوێت ئازاربە یانە کۆنەکەی بگەیەنێتەوە

نووچەنێت:وەرزشی

دوای ئەوەی ساڵی 2012 بۆ یەکەم جار لە مێژووی یانەکە،،دی ماتیۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری ئەو کاتی یانەی چێڵسی لە مانگی داهاتوو لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە.

یانەی شاڵکەی ئەڵمانی ئەمڕۆ بە فەڕمی هەواڵی گرێبەست کردنی یانەکەی لەگەڵ ڕاهێنەری بە ڕەگەز ئیتاڵی “دی ماتیۆ” ڕاگەیاند.

دوای هەوڵی دەیان ساڵ و خەرج کردنی پارەیەکی زۆر یانەی چێڵسی لەگەڵ هیچ ڕاهێنەرێک نەیتوانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە دەست بهێنێت تا ساڵی 2012 بەشێوەیەکی کاتی دی ماتیۆ بووە ڕاهێنەری چێڵسی و خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەو ساڵەی لەسەر حسابی یانەی بایرەن میونخ بۆ چێڵسی بەدەست هێنا.
“دی ماتیۆ” ئێستا ڕاهێنەری یانەی شاڵکەیە و ڕۆژی 25 ی مانگی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی شاڵکە بە سەرکردایەتی “دی ماتیۆ” ڕووبەڕووی یانەی چیڵسی دەبێتەوە و دەیەوێت لەو یارییەدا ئازاری یانەی چێڵسی بدات،دوای ئەوەی یاری ڕابردووی هەردوو یانە بە یەکسان بوون بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە لە شاری لەندەن کۆتایی هات.

“دی ماتیۆ”بووە جێگرەوەی ڕاهێنەر “کییلەر” بە هۆی دۆڕانی یانەکە بەرامبەر هۆفینهایم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك و هەروەها یەکسان بوونی یانەکە لە دوو یاری ڕابردووی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com