مان سیتی بەرۆك بە دۆرتمۆند دەگرێت
نووچەنێت:وەرزشی
ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لە ژمارەی دوێنێیدا بڵاوی کردەوە ئیدارەی مانچستەر سیتی و ئیدارەی دۆرتمۆند لە گفتووگۆدان بە مەبەستی گواستنەوەی مارکۆ ڕییۆس بۆ بەریتانیا.
دوێنی لە چەند دەستگایەکی بەریتانییەوە هەواڵی پەیوەندی بەستنی مانچستەر سیتی و ئیدارەی یانەی دۆرتمۆند بڵاو کرایەوە، ئەم چوونە پێشەوەیەی مان سیتی تا ڕادەیەک لەسەریان قوورس رادەوەستێت چوونکی یاریزان مارکۆ ڕییۆس هەواڵی درێژکردنەوەی بۆندەکەی بە ئیدارەی یانەکەی ڕاگەیاندووە لە کاتێکدا بۆندی ئەو یاریزانە لەگەڵ دۆرتمۆند لە ساڵی 2017 کۆتایی دێت.
یاریزانی تەمەن 25 ساڵەی یانەی دۆرتمۆند بووەتە جێگەی زۆربەی یانەکانی ئەوروپا و لەو نێوەندەشدا ڕاهێنەری چیلی یانەی مانچستەر سیتی “مانوێل پیلیگرینی” ئارەزووی هێنانی ئەو یاریزانەی کردووە و ئیدارەی سیتی لەمەودوا یەکێک دەبێت لەو یانە بەهێزانەی هەوڵی گرێبەستی ئەم یاریزانە دەدەن.