“بنزیما باشترین هێرشبەری لالیگایە”.
نووچەنێت:وەرزشی
شەوی ڕابردوو یانەی ڕیال مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباوی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.
لەو یارییەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی جیهان توانی هاتری واتە سێ گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵێکیش بۆ کەریم بنزیما دروست بکات کە لەو یارییەدا کەریم بین زیما توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات،”دۆن” خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند بۆ سەرکەوتنە گەورەکەی شەوی ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو لە میانەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەم لە خوولی یانەکانی ئیسپانیا کاتێک بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەیان بردەوە.
دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ دەسگای BBC ڕۆناڵدۆ وتی” هاورای هەموو بیروو بۆچوونەکانی ئەنچیلۆتیم،یانەکەمان بەرەو باشتر و باشتر دەڕوات و لە هەفتەکانی داهاتوودا ئاستی بەرزتریش نیشان دەدەین،ئێستا لە هەندێک شوێنی یانەکەمان هەندێک هەڵە هەیە کە لە هەفتەکانی داهاتوو سەرجەمیان چاک دەکەینەوە”.
دەربارەی بنزیما دۆن وتی”ئەمە گومانێکی تێدا نییە کەریم بنزیما باشترین هێرشبەری خوولی ئیسپانییە و یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان”.
شەوی ڕابردوو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەك ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەی خوولی ئیسپانی بگەیەنێتە 13 گۆڵ و تا ئێستا گۆڵکاری خولەکەیە.