مانچستەر یۆنایتد بە فەڕمی…….

0

nuche (1)مانچستەر یۆنایتد بە فەڕمی………

نووچەنێت:وەرزشی

دوێنێ یەك شەممە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری یانەی ئێڤەرتۆنی کرد،مانچستەر یۆنایتد لە نێو هاندەرانی ئەو یاریگایەدا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە لە ئێڤەرتۆنی میوانی بباتەوە و بە فەڕمی و بە جیاوازی گۆڵ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی لەخۆی حەڵاڵ بکات.

مانچستەر یۆنایتد بە فەڕمی پلەی چوارەمی وەرگرت.
دوای دەستپێکی یارییەکانی ڕۆژی یەك شەممە لە میانەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەم لە خوولی نایابی ئینگلتەرا،یاریگای ئۆڵدترافۆرد بووە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەر یۆنایتد و یانەی ئیڤەرتۆن،یارییەکە بە کەش و هەوای خولی ئینگلیزیدا تێدەپەڕی و چەندان هێرشی یەک لە دوای یەکی هەردوو یانەکەی لە خۆ گرتبوو.

سەرکەوتنی شەیتانە سوورەکان خۆی بەیان کرد دوای تۆمار کردنی دوو گۆڵ لە لایەن هەردوو یاریزانی نوێی یانەکە یاریزانان(ئەنخێل دیماریا و ڕادامێڵ فاڵکاو)، و هەروەها گەشانەوەی گۆڵپارێزی یانەکە (دی خیا) کاتێک چەندان هێرش و شووتی یەک لە دوای یەکی یاریزانانی ئێڤەرتۆنی پووچ کردەوە.

ئێستا مانچستەر یۆنایتد بە 11 خاڵ پلەی چوارەمی ڕێزبەندییەکەی حەڵاڵ کردووە،ویانەی ئێڤەرتۆنیش لە پلەی شەشەمەوە بۆ پلەی 17 ڕیزبەندییەکە داکشا.
گۆڵەکانی یارییەکە لە لایەن یاریزانان (دیماریا گۆڵی یەکەمی مان یو لە خوولەکی 27 ی یارییەکە،و گۆڵی دووەمیش لە لایەن پڵنگ فاڵکاو لە خوولەکی 62 ی یارییەکەوە تۆمار کرا).
تاکە گۆڵەکەی ئێڤەرتۆنیش لە لایەن یاریزان (نایسمیت).لە خوولەکی 55 یارییەکە تۆمار کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com