شەڕی 11 ساڵەی مۆرینهۆ و ڤینگەر بەرەو کوێ ؟

0

nuche.netشەڕی 11 ساڵەی مۆرینهۆ و ڤینگەر

نووچەنێت: وەرزشی

لە ماوەی کاری نێوان ئەم دوو راهێنەرە لەگەڵ هەردوو یانەی ئارسناڵ و چێڵسی، کێشەگەلێکی دەروونی زۆر لەنێو هاندەرانی تۆپی پێ لە شاری لەندەن درووست بووە و هاندەرانی چێژ وەرگری تۆپی پێ لەو شارەدا بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون.

ئەمڕۆ یارییەکانی جەولەی حەوتەم لە خوولی نایابی ئینگلتەرا درێژەیان دەبێت و لە یاری دێربی و لووتکەی یارییەکانی ئەم هەفەیتەیەدا یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای ستامفۆرد بریدج  لە کاتژمێر 4:05  خوولەکی دەمەو ئێوارە میوانداری یانەی ئارسناڵی ڕکابەرو هاوشاری خۆی دەکات.

بەردەوامی و درێژی شەڕی نێوان هەردوو ڕاهێنەر ئەمڕۆ بۆ نزیکی 11 ساڵ دەڕوات و ئەم شەڕە کۆتاییەکەی دیار نییە،ئەمە شەڕێک دەبێت پێ دەچێت هەرگیز کۆتایی نەبێت،لەبەر ئەوەی کاتێک مۆرینهۆ ڕووی لە لەندەن کرد لە ساڵی 2004 لە یەکێک لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانیدا وتی”من تەنها بۆ یاری تۆپی پێی و هونەری نمایش نەهاتوومەتە لەندەن،من هاتووم جەستەو دەروونی هەر ڕاهێنەرێک تێک بشکێنم کە دەیەوێت گەورەیی یانەکەم بخاتە مەترسییەوە”.

دوا بەدوای ئەم لێدوانە ڕەقەی مۆرینهۆ ،ئارسین ڤینگەری ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ هاتە قسە و وتی”ئێمە خۆشحاڵ بووین کەسایەتییەکی وەک مۆرینهۆ هاتووەتە ئینگلتەرا،ئەو ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو بوو لەگەڵ یانەی پۆرتۆ،بەڵام ئێرە ئینگلتەرایە و کەش و هەوای تۆپی پێی ئێرە و پۆرتوگال جیاوازی زۆری هەیە،ئەگەر ئەو پیاوە بەرێزە بیەوێت بە شێوەی پۆرتووگال کار بکات پێم وایە کەسێکی نەخۆشە و پێویستی بە چارەسەر و دەرمان هەیە”.

ئەمڕۆ ساڵی 2004 نییە بەڵکوو 11 ساڵ بەسەر یەکەم لێدوان گۆڕینەوەی هەردوو ڕاهێنەردا تێپەڕیوەو شەڕەکەی ئەمڕۆ تا ڕادەیەک لەبەرژەوەندی مۆرینهۆیە لەبەر ئەوەی سپێشیەڵ وەن ئێستا یانەیەکی بەهێز و پیکهاتەکەی تووندو تۆڵی هەیە.

مۆرینهۆ ساڵی ڕابردوو ناخۆشترین لێدوانی ئاراستەی ڤینگەر کرد کاتێک وتی” بەراستی ڤینگەر پسۆڕی هەیە لە دۆڕان و ژمارەی پێوانەیی لەو بوارەدا شکاندووە،ئەگەر من 11 ساڵ لە یانەیەک بم و نەتوانم چەند نازناوێکی گەورە بەدەست بهێنم ئەوا واز لە کاری ڕاهێنەرایەتی دەهێنم”.

ڤینگەر وەڵامی دایەوە و وتی” ئەم قسەیە شتێکی پێچەوانەیە، چێڵسی لەسەردەمی مۆرینهۆدا یانەیەکە هەموو یانەیەک دەتوانێت لیی بباتەوە،ئەوان ترسیان لە دۆران هەیە و هەر یانەیەکیش ترسی لە دۆران هەبوو ئەوا شکستی واریدە، ململانێ لەسەر بەدەست هێنانی خوولی ئینگلیزی کراوەیە و تا کۆتایی وەرز دیار نییە کێ نازناو دەبات ب لەکۆتایی زۆربەی وەرزەکاندا چانس یاوەری ئارسناڵ نییە “.

ئەمڕۆ یارییەکە ئەوەمان پێ دەڵێت کێ سوودمەندو کێ دۆڕاوی دەستی ئەو شەڕەیە و هەمووان لە ئینگلتەرا و جیهان چاوەڕێی ئەو یارییە گرنگەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com