مان ستی و لێڤەرپۆل براوە،و سبەش یاری نێوان چێڵسی ئارسناڵ ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەکی گرنگ لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەم لە خوولی نایابی ئینگلتەرا بە ڕێوە چوو،تێیدا گەنجەکانی شاری مانچستەر بردنەوەیان تۆمار کرد.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خوولی ئینگلیزی ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەکی گرنگ بەڕێوە چوون و تێیدا یانەی لیڤەرپۆل و مان ستی بە بردنەوە ئەم هەفتەیان تەواو کرد.سبەینێش یاری نێوان چێڵسی و ئارسناڵ یاری لووتکەی ئەم هەفتەیە دەبێت لە کاتژمێر 3:05 بە کاتی هەولێر.
لە نێو کەش و هەوای یاریگای ئەنفێڵد، یانەی لێڤەرپۆل میوانداری یانەی وێستەبڕۆمیچی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێ بردەوە،گۆڵەکانی یارییەکەش لە لایەن یاریزانان (لایانا گۆڵی یەکەم لە خوولەکی 45 و هیندەرسۆن گۆڵی دووەم لە خوولەکی 61). تاکە گۆڵەکەی یانەی وێستەبڕۆمیچیش لە لایەن یاریزان(بێرانینیۆ لە خوولەکی 56 تۆامری کرا).
لە یارییەکی تر و لە نێوا یاریگای ڤێلا پارکی تایبەت بە یانەی ئەستۆن ڤێلا یانەی ئەستۆن ڤێلا میوانداری گەنجەکانی شاری مانچستەری کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام پێ دۆڕاند، گۆڵەکانی مان ستی لە لایەن یاریزانان ( سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە خوولەکی 81 w گۆڵی دووەمیش لە لایەن یاریزان یایا تۆرێ لە خولەکی 88 تۆمار کرا).
ئەنجامی یارییەکانیش بەم شێوەیە بوو:
ئەستۆن ڤێلا 0-2 مان ستی.
لێڤەرپۆل 2-1 وێستەبڕۆمیچ ئەلبیۆن.
هاڵ ستی 2-0 کریستاڵ پاڵاس.
لیستەر ستی 2-2 بێرنلی.
سوانزی ستی 2-2 نیو کاسڵ.
سەندەرلاند 3-1 ستۆک ستی.
