ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆی خوولی ئەڵمانی
نووچەنێت:وەرزشی
ئەمڕۆ شەممە یارییەکانی هەفتەی حەوتەم لە خوولی ئەڵمانی بەڕێوە چوون و تییدا یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی گەورەترین ئەنجامی بردنەوەی تۆمار کرد لە یارییەکانی شەممە لە هەفتەی حەوتەمی خوولەکە.
لە نێو یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی یانەی باڤاری میوانداری یانەی هانۆڤەری هاونیشتیمانی خۆی کرد لە میانەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەم لە بۆندس لیگا، یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە، گۆڵەکانی بایرەن لە لایەن یاریزانان (لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ لە خوولەکەکانی 6 و 36، و یاریزان ئاریان ڕۆبین دوو گۆل لە خوولەکەکانی 13 و 79).
بەمەش بایرەن پێگەی خۆی لە لووتکەی ڕیزبەنددیەکە توند تر کرد بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پێشەنگی یانەکانی خوولی ئەڵمانیا دێت.
هەر ئەمڕۆ کۆمەڵێك یاری تری گرنگ لە خوولی ئەڵمانی ئەنجام دران و جگە لە یاری نێوان یانەی ئینتراخف فرانکفۆرت و یانەی کۆڵن کە تا ئێستا یارییەکە بەردەوامە لە خوولەکی 33 یارییەکەیە و یانەی کۆڵن بە گۆڵێک پێش یانەی فرانکفۆرت کەوتووە.جگە لەم یارییە سەرجەم یارییەکانی تر کۆتایی هاتووە و ئەمەش ئەنجامەکانە :
بایرەن میونخ 4-0 هانۆڤەر.
بوروسیا دۆرتمۆند 0-1 هامبۆرگ.
بایەر لیڤەرکۆزن 2-2 بادەر بۆرن
ڤێردەر برێمن 1-1 فرایبۆرگ.
هۆفینهایم 2-1 شاڵکە.