یەك شەممە گەورەی شاری لەندەن دەستنیشان دەکرێت
نووچەنێت:وەرزشی
لە خوولی نایابی ئینگلتەڕا ڕۆژی یەك شەممە لە نێو یاریگای قەلای شین (ستامفۆرد بریدج)ـی تایبەت بە یانەی چێڵسی،هەردوو یانەی چێڵسی و ئارسناڵ بە یەک دەگەن و چاوەڕێ دەکرێت یاری دیاریکردنی تیپە گەورەکەی شاری لەندەن بێت.
لە میانەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەم، یاریگای(ستامفۆرد بریدج) تایبەت بە یانەی چێڵسی میوانداری یانەیەکی بەهێز لەخوولی ئینگلیزی دەکات،یانەیەک کە ئێستا لە پێگەی پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئینگلتەرایە.
یارییەکە لە کاتژمێر 3:05 خوولەک بە کاتی کوردستان دەست پێدەکات، ئەم یارییە لە کاتێکدایە کە یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ پیشەنگی یانەکانی خوولی ئینگلتەرای گرتووە و هەرچی یانەی ئارسناڵیشە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەدا دێت.
ئەم یارییە بۆ یاریزان سیسك فابریگاس گرنگی تایبەتی هەیە، لەبەر ئەوەی ئەمە یەکەم یارییەتی لەگەڵ یانەی چێڵسی ڕووبەڕووی یانەی ئارسناڵی ماڵی پێشووی خۆی دەبێتەوە.
یارییەکە کەش و هەوایەکی تایبەتی دەبێت، هەردوو راهێنەر خۆزێ مۆرینهۆ و ئارسین ڤینگەر بەردەوام کێشەی لێدوانی دژ بە یەکیان هەیە،بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەردوو لا تیپەکانیان باش بۆ سەرکۆنە کردنی یەکتر ئامادە کردبێت.
لەشەش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردووی نێوان هەردوو یانە،یانەی چێڵسی 5 یاری بردووەتەوە و تەنها لە یارییەکدا یەکسان بووە،واتە ئارسناڵ نەیتوانییوە هیچ یارییەك بباتەوە.