پیپ گواردیۆلا بە هەرنرخێک بێت ڕۆدریگزی دەوێت

0

T9hSsEپیپ گواردیۆلا بە هەرنرخێک بێت ڕۆدریگزی دەوێت

نووچەنێت:وەرزشی

یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلا لە هەوڵەکانی بۆ بەدەست هێنانی تواناکانی ڕیکاردۆ ڕۆدریگز بەردەوامە.

ساڵی 2016 بۆندی ڕیکاردۆ ڕۆدریگزی یاریزانی هێڵی بەرگری باڵی چەپەی یانەی ڤۆڵفسڤۆرگی ئەڵمانی کۆتایی دێت،یانەی بایرەن میونخ یەکەم یانەیە دەیەوێت پێش نوێ کردنەوەی بۆندەکەی ڕۆدریگز،لەگەڵ ئەو یاریزانە ڕیک بکەوێت و ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەکانی .
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی باڤاری بە دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی یانەکەی راگەیاندووە بە هەر نرخێک بێت دەبێت ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە بۆ یانەکەی شاری میونخ.

یانەی ڤۆڵڤسڤۆرگ کە لە ئێستادا بە قەیرانی داراییدا تێدەپەڕێت ئەگەر هاتوو یانەی بایرەن میونخ بۆندێکی شیاویان پێشکەش بکەن بە مەبەستی دەست بەردار بوون لە ڕۆدریگز پێ دەچێت ڕێگری لەچوونی ئەو یاریزانە نەکەن بۆ یانەی بایرەن میونخ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com