سێرجیۆ ڕامۆس بەرەو یانەی مانچستەر ستی

0

397509_heroaسێرجیۆ ڕامۆس بەرەو یانەی مانچستەر ستی

نووچەنێت:وەرزشی

مانچستەر ستی ئینگلیزی بە وردی لە یاریزان سێرجیۆ رامۆس دەکۆڵێتەوە و ئامادەیە مووچەی ساڵانەی رامۆس بکاتە 10 ملیۆن یۆرۆ، لە ئەگەری ڕازی بوونی ڕامۆس بە بۆندی مانچستەر ستی.

یانەی مانچستەرستی ئینگلیزی بۆندێکی ئامادە کردووە تا بیخاتە بەردەستی سێرجیۆ ڕامۆسی یاریزان و ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی،ڕامۆس بۆندەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە لە ساڵی 2017 کۆتایی دێت، لە ئێستاشەوە یانەی مانچستەرستی خۆی ئامادە کردووە ئەو یاریزانە بباتە ڕیزەکانی یانەکەیەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش مانچستەر ستی بۆندێکی ئامادە کردووە تا پێشکەشی ڕامۆسی بکات،بە پێی بۆندەکەی مان ستی موچەی ساڵانەی ڕامۆس دەبێتە 10 ملیۆن یۆرۆ..

تا ئێستاش ڕامۆس و ڕیال مەدرید هیچ گفتوگۆیەکیان لەسەر نوێ کردنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە نەکردووە بۆیە پێ دەچێت ڕامۆس ڕوو بکاتە مان ستی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com