کێن ئەوانی دژایەتی سالح موسلم و یەپەگە دەکەن؟

0

کێن ئەوانی دژایەتی سالح موسلم و یەپەگە دەکەن؟

رێکار ئەحمەد

لەوەتەی یەکینەکانی پاراستنی گەل، رۆڵی جوامێرانەی خۆیان لە پارێزگاریکردنی رۆژئاوای کوردستان بۆ هەموو جیهان خۆیا کردوە، کەسان و لایەن هەن لێرەو لەوێ دژی تێکۆشەری ناسراوی رۆژئاوای کوردستان، بەیت و بالۆرە دەچننەوە، و دژایەتی یەپەگە بەئەرکی خۆیان دەزانن.

ئەو کەسانە سەردەمانێک بەو شێوەیە دەدوان:

دەیانگوت: داعش و یەپەگە دروستکراوی بەشار ئەسەدن و دەیانەوێ ئۆپۆزیسیۆن سوریا بشێوێنن!!!

دەیانگوت: داعش و یەپەگە هەرگیز دژایەتی یەکتر ناکەن!!!

دەیانگوت: یەپەگە هێزێکی لاوازەو ناتوانێ گوندێکی رۆژئاوا رزگار بکات!!

دەیانگوت: خەڵکی رۆژئاوا یەپەگەیان ناوێ و هیچ کەسێک ناچێتە ریزەکانیانەوە!!

دەیانگوت: هەرچەند رۆژێکەو یەپەگە نامێنێ و ئەوانەی بەو ناوەش کار دەکەن بۆ قەندیل دەگەڕێنەوە!!

بەڵام ئەوە دەرکەوت: یەپەگە هێزێکی کوردستانی تۆکمەو بە ئیرادە وڵاتپارێزە، بەشێکی زۆری رۆژئاوای کوردستانی رزگار کردووە، سەرسەختانەش دژی داعش و سوپاکەی ئەسەد شەڕ دەکات، یەپەگە بوو بە ئەمری واقیع و سوپای بەناو ئازاد بوو بەئاردی نێو دڕکان، ئیخوان و بورهان غەلیوم بوون بە پەندی زمانە.

ئەوەتا یەپەگە سەربەرزەو بە هانای شنگال و باشووریش هات و قوربانی پێشكەش کرد.. لاوانی رۆژئاوای کوردستان بەشانازیەوە بە ریزەکانی یەپەگە پەیوەست دەبن و بەشداری لە بەرخۆدانی مەزندا دەکەن.

ئێستا دەرکەوت کە یەپەگە و پەیەدە بوونەتە هێزی ئەکتیڤ و راستینی سەر زەوی لە رۆژئاوای کوردستان، ئەوەتا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک رەمزی بەرخۆدان و هێزی داعش بەزێن ئاماژەیان بۆ دەکرێ. دیارە هەموو ئەو دژایەتیانە لە تورکیاوە دادەڕێژراو بۆ نێو کۆمەڵی کوردەواری شۆڕ دەکرایەوە.  ئێستا ئیدی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە ئەو بانگەشانەیان دەکرد و ژەهراویان بڵاو دەکردەوە، دەبێ بوێری ئەویان تێدا هەبێ، کە پەنجەی پەشیمانی بگەزن و داوای بووردن لە کوردستانیان بکەن.

دەنا مێژوو بەزەیی بەکەسدا نایەتەوە، سەرەنجام تورکیا مایە پوچ دەبێ، ئەوانەی گرەویش لەسەر تورکیا دەکەن پەشیمانیان بۆ دەمێنێەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com