بە وێنە: خراپترین (10) نەشتەرگەری جوانكاری لە جیهاندا
هەر لە ژنە ناودارەكانەوە تا كچان و خانمە ئاساییەكان، نەشتەرگەری جوانكاری بوەتە ئارەزویەك لایان، زۆركات بێ ئەوەی پێویستیان پێی بێت.
ئەگەر بیر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری دەكەیتەوە بەبێ هۆیەكی دیاریكراو و بێ ئەوەی پێویستییەكی ئەوتۆت پێی هەبێت، ئەوا سەیری وێنەی ئەم ژنە ناودارانە بكە كە نەشتەرگەریەكەیان ئەنجامی پێچەوانەی هەبوە.
ئەستێرەی ئەمریكی تەمەن 23 ساڵ كە خاوەنی جوانیەكی كەم وێنە بوو بەڵام هەندێك نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجامدا كە هیچی لە جوانیەكەی زیاد نەكرد و بگرە لەگەڵ ئەوەی 10 نەشتەرگەری ئەنجامدا جوانیەكەی جارانی نەما.
پزیشكی نەشتەركاری ئەمریكی بەناوبانگ دكتۆر ئەنتۆنی یون دەڵێت “بە ڕای من سەرجەم ئەو 10 نەشتەرگەرییەی بۆ مونتاج كراوە لە ڕووی جوانیەوە هیچ سودێكی پێنەگەیاندوە ، تەنها لەڕووی ڕاگەیاندنەوە سودی هەبوە بۆی“
ئەو نەشتەرگەریانەی بۆی كراوە بریتین لە بەرز كردنەوەی برۆ و دەرزی بۆتۆكس بۆ ناوچەوانی و بچوك كردنەوەی لوت و بەرز كردنی ڕومەت و باریك كردنەوەی چەناگە و دەرهێنانی چەوری مل و چارەسەری بەرزی و نزمی گوێكانی ، گەورە كردنی سنگ و دەرهێنانی چەوری كەمەر و بەشی ناوەوەی ڕانەكانی گەورە كردنی قەبارەی شانەكان ، پزیشكەكان پێیان وایەئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەریانە تاوانێكە مۆنتاج بەرامبەر خۆی كردویەتی و پێویستە چارەسەری دەروونی وەربگرێت.
ئەكتەری ئەمریكی جوان ریفەرز دانی پێدانا كە چەندین نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجامداوە لەوانە نەهێشتنی چرچی ڕوخسار و مل، توندوتۆڵ كردنەوەی پێڵوی چاو، پەشیمانیش نیە لەو شێوازەی ئێستای ڕوخساری ، پێیوایە میدیاكان زیادەڕەوی تێدا دەكەن و ئەو ڕازییە لەو شێوەیەی ئێستای سەرەڕای كۆبونەوەی ژمارەیەكی زۆری چرچ و لۆچ لە دەوری لوتی بە شێوەیەكی نائاسایی لە ئەنجامی چەندجارە بونەوەی نەشتەرگەری.
د. بین دوپاتی دەكاتەوە كە یەكەم شتی تێبینی كراو لە كارەساتی ئەو نەشتەرگەرییە جوانكارییانەی بۆ فیرساچی شاژنی نمایشی جل و بەرگ ئەنجامدراوە ، زیادەڕۆییە لە گەورە كردنی لێوی سەرەوەیدا بە جۆرێك كە لەگەڵ قەبارەی لێوی خوارەوەی دا ناگونجێ ئەو پێیوایە كە لێوی خوارەوەی نیوەی قەبارەی لێوی سەرەوەیەتی، هەروەها پێستی فیرساچی وەكو مۆمێكی بێڕەنگی لێهاتوە لە ئەنجامی ئەو چارەسەرە زۆرانەی كە بە لێزەر بۆی كراوە ، سنگیشی بە شێوەیەكی نائاسایی گەورە كراوە لە چاو جەستە لاوازەكەی.
شێوازی نامۆی فیرساچی ڕوبەڕوی ڕەخنەیەكی زۆری میدیاكان بۆتەوە.
ویلدستین كڕیارێكی بەردەوام و مناڵە نازدارەكەی پزیشكانی جوانكاریە و پشكی شێری بەركەوتوە لە نەشتەرگەری جوانكاریدا لە نیویۆرك، بە هیوای گەڕانەوەی گەنجیەكەی جۆستین دەیان نەشتەرگەری ناسەركەوتوی ئەنجامداوە ، د. یون ڕایگەیاند لە نێوان ئەو نەشتەرگەریانەی بۆ جۆستین ئەنجامدراوە ، نەشتەرگەری بەرز كردنەوەی برۆ و جوانكاری لێو و برۆ و دروست كردنی ڕومەت و توندكردنەوەی پێڵوی سەرەوە و خوارەوە كە وای لێكردوە چاوەكانی لە شێوەی چاوی پشیلە بن.
جاكی دایكی ئەكتەری بەناوبانگ سلڤستەر ستالونیە و خاوەنی هێڵێكی گەرمە بۆ ڕاوێژكاری دەروونی كە لە ڕێیەوە ئامۆژگاری دەرونی پێشكەشی پەیوەندیكەران دەكات, ناوبانگەكەی بە شێوەیەكی ڕێژەیی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی نەشتەرگەری جوانكاری و پلاستیكی كە ئەنجامیداوە بە درێژایی قۆناغەكانی ژیانی.
ئالودە بونی لابور بە نەشتەرگەری جوانكاری گەیشتوەتە ئاستی شێت بوون بە جۆرێك وای لێكردوە چەندین جار ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت، دەڵێن كاتێك لە دایك بوە نێر بوە ، چەندین نەشتەرگەری جوانكاری بۆ هەمو جەستەی ئەنجامداوە لە گەورە كردن و بەرز كردنەوە و توند كردنەوەو هەڵاوسان.
رومانینی كەسایەتیەكی دیاری كۆمەڵگەی ئیتالیە، وەكو یەكێك لە كەسایەتی ناو فلیم كارتۆنەكانی لێهاتوە، چەندین نەشتەرگەری جوانكاری لێوی ئەنجامداوە و خاوەنی گەورەترین لێوە.
گۆرانیبێژ و نوسەر لاتۆیا جاكسن ژمارەیەكی زۆری نەشتەرگەری لە ڕوخساریدا ئەنجامداوە بە تایبەتی لەبچوككردنەوەی لوتیدا .







