نووچەنێت:وەرزشی
ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی ڕایگەیاند جگە لە ئەنجامی بردنەوە بۆ هیچ ئەنجامێکی تر یاریمان نەکردووە بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە میانەی یارییەکانی خوولەی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاتێک بە دۆڕانەوە گەڕاینەوە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا”ئەریگۆ ساکی” کەسە بە ناوبانگەکەی ئیتاڵیا لە تۆپی پێدا لەگەڵ ستۆدیۆی شیکاری یارییەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای شەبەکەی میدیا سێت دوای یارییەکەی یۆڤەنتۆس و ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند ” ئێمە یارییەکەمان بینی بەڵام تێنەگەشتین یۆڤەنتۆس بۆچی یاری دەکرد ؟؟ ئێمە تێگەشتین یۆڤەنتۆس بۆ هەموو شت یاری کرد جگە لە بردنەوە”.
لە درێژەی قسەکانیدا ساکی وتی “یۆڤەنتۆس وا دەردەکەوت کە نەیدەزانی بۆچی و چۆن یاری دەکات،بەڵام دەزانین بۆ بردنەوە یاری نەدەکرد”.
ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یۆڤەنتۆس وەڵامی دایەوە و وتی ” ئێمە هاوڕای یەک نین و ڕەنگە ساکی یارییەکی تری بینیبێت”.
ئەلێگری لە دوای یارییەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە تایبەتەکەیدا ڕایگەیاند”ئێمە تەنها لە گێمی دووەم دا هەندێک هەڵەی تەکنیکیمان هەبوو ،وە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی یارییەکە لە دەست بدەین.
شەوی ڕابردوو یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی لە نێو کەش و هەوای یاریگا ڤیسێنتی کاڵدیرۆنی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانی بووەوە لە میانەی یاری جەولەی دووەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یارییەکەشی بە ئەنجامی تاکە گۆڵێکی ئاردا تووران دۆراندە یانەی ئەتلەتیکۆ مەردید و ئەنجامەکەش لە لایەن ناوەند و کەسایەتییە وەرزشییەکانی ئیتاڵیەوە بە تووندی ڕەدد کرایەوە خرایە بەردەم ڕەخنەوە.
