گابی بەشداری کردووە لە یاری کردن بە ئەنجامی یارییەکان لە خوولی ئیسپانیا
نووچەنێت:وەرزشی
ڕۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە سەرکردەی ئێستای ئەتلەتیکۆ مەدرید بەشداری کردووە لە یاری کردن بە ئەنجامی یاری لەگەڵ یانەی ڕیاڵ سەرەقستە بەرامبەر یانەی لیڤانتی لە وەرزی 2010-2011.
یاریزانی تەمەن ٣١ ساڵەی و سەرکردەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال سەرەقستەی ئیسپانی، یاریزان گابی سەرکردەی ئەتلەتیکۆ لەبەردەم دادگا دانی بەوەدانا لە وەرزی 2010-2011 ی خوولی ئیسپانی و لە یاری هەفتەی کۆتایی خولی ئیسپانیدا بەرامبەر یانەی لیڤانتی بۆ دوور کەوتنەوە لە ترسی دابەزین لە خوولی پلە یەكی لالیگا بەشداربووە لە یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکە و یارییەکەمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و مەترسی دابەزینمان لەسەر نەما،
ئێستا دادگای وەرزشی ئیسپانی ٩ مەلەفی هاوشێوەی یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکانی کۆکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەی لە بارەوە دەکات هاوشێوەی ساڵی 2006 لە ئیتاڵیا کاتێک یانەی یۆڤەنتۆس بە هۆی یاریکردن بە ئەنجامی یارییەوە دابەزێنرایە ڕیزی یانە پلە دووەکانی ئیتاڵیا.ئێستاش دادگای وەرزشی ئیسپانیا دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە و کەیسی یاری لیڤانتی و ریال سەرەقستە کۆتایی هات و چاوەڕێی بڕیاری دادگای وەرزشی گشتی ئیسپانی دەکرێت.
دادگای وەرزشی ئیسپانی ناوی ٣٢ کەسی بڵاو کردووەتەوە کە سەرجەمیان تێوەگلاون بە یاری کردن بە ئەنجامی یارییەکان و چاوەڕێ ئەوە دەکرێت توند ترین سزا بدرێن کە تێیدا سزای زیندانی کردنیشی تێدایە.