جیاوازی مه‌هاتما غاندی و ئه‌وانی تر
نوچە.نیت.knn
ریبه‌ری رۆحی هندستان، رێگایه‌كی جیاوازی جیهانی هه‌بوو، له‌مه‌وه توانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت و شۆڕشی سپی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
مه‌هاتما غاندی، شێوازێكی تایبه‌تی له‌ژیاندا هه‌بوو، له‌لایه‌نی بیركردنه‌وه و ژیانی ئاسایدا. لێره‌دا چه‌ند راستیه‌ك ده‌خرێته‌ڕوو كه‌له‌خه‌ڵكانی دیكه جیاده‌كرێته‌وه.
1_ غاندی پێنج جار پاڵێوراوه بۆوه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
2_ غاندی به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی مافی مه‌ده‌نی بوو له‌چوار كیشوه‌ر و 12 وڵات.
3_ رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی وه‌ك رێزگرتنێكی تایبه‌ت، هه‌شت كیلۆمه‌تر خه‌ڵكه‌كه به‌پێ رۆشتن.
4_ دوای 21 ساڵ له‌سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌ی و مردنی وڵاتی به‌ریتانیا مۆری شانازیان بۆ غاندی دانا.
5_ رۆژانه 18 كیلۆمه‌تر گه‌ڕاوه و سه‌فه‌ری كردوه، له‌هه‌موو رۆژه‌كانی ژیانی و ئه‌مه‌ش ده‌كاته دوو جار گه‌ڕان به‌ده‌وری جیهاندا.
6_ به‌شداری شه‌ڕی كردوه، به‌ڵام دژی شه‌ڕ بوه و كاری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندوتیژی كرد‌و وڵاتی به‌بێ شه‌ڕ رزگاركرد.
7_ غاندی نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌كه‌سه ناوداره‌كانی سه‌رده‌می خۆی هه‌بوه، دیاترینیان، تۆڵستۆی، هتله‌ر، ئینیشتاین و چه‌ندانی تر.
8_ له‌كۆتاییه‌كانی ژیانی هیچ پۆستێكی سیاسی وه‌رنه‌گرتوه و ئاماده‌ی وه‌رگرتنی پۆستی حكومی نه‌بوه.
9_ له‌هه‌موو ژیانی كاری بۆ سه‌ربه‌خۆی هندستان كردوه، به‌ڵام له‌وتاری سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو.
10_ زۆرێك له‌جله‌كانی غاندی و ئه‌و جلانه‌ی كه‌پێوه‌ی تیرۆركرا . له‌مۆزه‌خانه‌ی غاندیه له مادۆرای.
11_ له‌جیهاندا 101 جاده و شه‌قام به‌ناوی غاندیه‌وه‌یه، به‌جۆرێك 53 جاده‌و شه‌قام له‌ناو هندستان و 48 له‌ده‌ره‌وه‌ی هندستان.
12_ یارمه‌تی دامه‌زراندنی سێ یانه‌ی تۆپی پێی داوه، له‌چه‌ند وڵاتێك كه‌ئێستا به‌ناوی غاندیه‌وه‌یه.