چاره‌سه‌ری ئیپۆلا دۆزرایه‌وه
نوچە.نیت.رادیونەوا
پزیشكێكی وڵاتی لیبیریا، ئاشكرایكرد، دوای نا‌ئومێد بوون له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی كه تووشبوون به ئیپۆلا، هه‌ستاوه به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئایدز بۆ ئیپۆلا و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهَناوه.
گوبیه لۆگان، كه له یه‌كێك له گونده‌كانی وڵاتی لیبیریا پزیشكه و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌كارهێناوه، به كه‌ناڵی CNN ی وتووه: دوای ئه‌وه‌ی بێ‌ئومێد بووه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ئیپۆلا، هه‌ستاوه به به‌كارهێنانی ده‌رزی “لامیفۆدین” كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی “ئایدز” به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌ویش دوای نائومێدبوونی له چاره‌سه‌ر و وه‌ك هه‌وڵێكی كۆتایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی بۆ 15 تووشبوو به ئیپۆلا به‌كارهێناوه، له ئه‌نجامدا 13 یان چاره‌سه‌ر بوون و له ژیاندا ماون ، ته‌نها 2 یان گیانی له‌ده‌ستداوه، واته مردنی تووشبوانی ئه‌و نه‌خۆشیه %7 بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كان له 100 تووشبوو به ڤایرۆسی ئیپۆلا 70 یان ده‌مرن و رێژه‌ی مردنی تووشبوان %70 یه ، به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری ئایدز ده‌توانرێت ئه‌و رێژه‌یه بۆ %7 دابه‌زێنرێت.