سیحری ماچی فەرەنسی نوچە.نیت.ووشە
ماچی ناو دەمی شێوازی فڕەنسی لەلایەن شارەزایانەوە بە هۆكارێكی گرنگ دادەنرێت، بۆ وروژانی تەواوی پیاو و ئافرەت بەر لە ئەنجامدانی كرداری سێكس. ماچی فڕەنسی جگەلە ماچ و مژینی لێوی یەكتر، ماچ و مژینی زمانی یەكتر و گازگرتنی نەرمی لێویش دەگرێتەوە، لە ئەنجامی راپرسییەكدا كە ژمارەیەكی زۆری ئافرەتان بەشداریان كردووە و تێیدا وەڵامیان داوەتەوە، كە بە ماچی فڕەنسی دەگەنە لووتكەی چێژ و وروژانی سێكسی.
پزیشكانی پسپۆر لە بواری خانەكانی پێكهێنەری جەستەی مرۆڤ، پشت ڕاستی ئەنجامی ئەو راپرسییە دەكەنەوە و دەڵێن، زمان و لێو بە ملیۆنان خانەی هەستەوەری تێدایە كە ئارەزووی سێكسی لە پیاو و ئافرەت بەرێژەیەكی یەكجار زۆر بەزر دەكەنەوە، ئەگەر لەمس بكرێن.
هاوكات پزیشكان هەندێ مەرجیان داناوە بۆ ئەنجامدانی ماچی ناودەمی فڕەنسی، بۆ خۆ دوورگرتن لە گواستنەوەی نەخۆشییەكان، كە گرنگترینیان پاكڕاگرتنی زمان و دەم و ددانە لە رێگەی بەكارهێنانی فڵچە و هەویری پاككردنەوەی ددان، هاوكات بۆ چێژوەرگرتنی دوو لایەنە لەو جۆرە ماچە، پێویستە جگەرە تەرك بكەن، خواردنی پاك و بۆنخۆش بخۆن بەر لەو جۆرە ماچ كردنە، هەروەها چارەسەری هەوكردن (الالتهابات)ی دەم و زمانتان بكەن، ئەگەر هەتانبوو، ئەم رێگەیانە ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی ماچێكی چێژبەخش و تەندروست بكەن و بەبێ ترس هەبوون لە گواستنەوەی نەخۆشی.
با ماچەكەتان بە لێكخشانی دەم و لێو بەشێوەیەكی رووكەش دەست پێ بكات و دواتر قووڵبوونەوەی درێژ بەخۆیەوە ببینێ، گرنگی بە كەشخەیی و جلوبەرگ و رووخسارتان بدەن و لە ماچ كردن پەلە مەكەن، چێژ لە دەنگی ماچ و ئاڵۆگۆڕی لێكخشاندنی لێو و زمانەكانتان بكەن، وریا بن ئافرەتان لە هەر شت لایان گرنگترە ماچێكی پڕ چێژ لەگەڵ هاوسەرەكانیان ئەنجام بدەن، چونكە ئەوەندەی ئافرەتان بە ماچ دەوروژێن، پیاوان بەو ئاستە نین.