هەرەس بۆ دەباغ : خۆت ویستووتە بزر بیت لە ناویانا، یان بزریان کردوویت؟

0

haras (2)خۆت ویستووتە بزر بیت لە ناویانا، یان بزریان کردوویت؟

حەمەڕەشید هەرەس

زۆر لە مێژە بیرم لەوە کردۆتەوە، ئەم شۆڕشی کوردە زۆر جار نمایندەی خۆیان کە دەناردە یەكێك لەو وڵاتانەی کوردستانیان داگیر کردووە ( ئێران، تورکیا، سوریا) تەنانەت عیراقە دوابڕاوەکەش، کەچی لەماوەیەکی کورت دا، لێی تێك دەچوو و نەیئەزانی نمایندەی کامیانە لای کامیان، ئەو برادەرە ئەگەشتە ئەو سنوورەی کوردبوونی خۆی وەلا دەخست و بۆ ئەو وڵاتە دەخەبتی، کە دەبوو کارەکەی بۆ کوردایەتی بێت، نەك ببێتە دەسکەلایەکی بێدەسەڵات بە دەست بەرژەوەندی ئەو وڵاتەوە بەرامبەر دۆزی نەتەوەکەی.

ساڵی ١٩٧٥ دوای پاشقولە خیانەتکارییەکەی شای ئێران و پلانە نێودەوڵەتییەکە دژی کورد، کاتێك چووینە ناو رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئەوەی منی ئازار ئەدا ئەوەبوو نمایندە کوردەکانی لەلایەن شۆڕشەوە لە ئێران بوون، کوتومت وەك ساواکێك هەڵسوکەوتیان ئەکرد و، تەنانەت لە بارستایی مەکتەبی سیاسیشدا پەنای بۆ ئەوانە ئەبرد کار ئاسانیان لە بارەی ژیانیانەوە بۆ بکرێت.

کەواتە ئەو نمایندانە بووبوون بە بەشێك لەو سیستەمەی وەك فارسێك ئەیانڕوانییە، دۆزی کوردستان بە گشتی و کەسی شۆڕشگێڕی کورد بە تایبەتی.

هەموو سیستەمەکەش سەیری دەمی ئەو نمایندیەیان ئەکرد، نەك ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حیزبەی ئەوی هەڵبژاردووە بۆ ئەو ئەرکە. جا ئەمە شایانی ئەوە نیە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و یەك پرسیاری زل زل رووبەڕووی کاکی نمایندە بکرێتەوە، ئەرێ کاکە تۆ لە مەلیك مەلیكتریت؟

کەواتە لێرەدا هەمان پرسیار رووبەڕووی ناظم دەباغی نمایندەی کورد لە تاران دەبێتەوە:

ئەرێ کاکە گیان تۆ نمایندەی کوردیت؟ یان فارس؟ ئەی خێرە لە هەموو بۆنە و وتوو وێژێکی رۆژنامەوانیدا، بە شان باڵی ئاغای فڵان و ئاغای فیسارا هەڵدەدەیت کە یارمەتی کوردیان داوە؟

کاکە گیان ئەمە کاری تۆ نیە، کاری تۆ مەیسەر کردنی کێشەی کوردە، کە ساڵەهایە هەر چواردەور چەواشەی ئەکەن و هەموو کوردیان گیرۆدە کردووە، بەو وڵاتەشەوە کە بەڕێزت خۆتت لەناو سیستەمەکەیاندا بزر کردووە، دە وەرەوە هۆش خۆت بزانە نمایندەی کامیانیت لەلای کامیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com