لویس ئینریکی ڕەددی کردەوە ئەنجامی یارییەكە نا عادیلانە بووبێت
نووچەنێت:وەرزشی
لیس ئینریکی دانی بە شکستەکەی شەوی ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر یانەی پاریس سانت جێرمان لە میانەی یاری جەولەی دووەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دا ناو ڕایگەیاند ئەنجامی یارییەکە ئەنجامێکی عادیلانە بووە و شتێکی نەخوازراو نەبووە.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە یاریگای “باخچەی خاتوونەکان”ی تایبەت بە یانەی پاریس سانتجێرمان،یانەی بارسیلۆنا دووچاری یەکەم شکست بوویەوە لە ژێر ئەرکی مەشق ڕاهێنانی ڕاهێنەر لویس ئینریکی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە میانەی یارییەکانی جەولەی دووەمی قۆناغی گرووپەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئینریکی دانی بە دۆڕاندنەکەی خۆیاندا ناو وتی ” شیکردنەوەی دۆڕاندنەکەمان ئاسان و وازحە چونکی ئێمە بەرامبەر یانەیەک دۆراوین کە هەمان ئاستی ئێمەی هەیە،ئەنجامی یارییەکە ئەنجامێکی زاڵمانە نەبوو،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە کۆمەڵێک هەلمان بۆ ڕێک کەوت شایەنی ئەوەبووین گۆڵی بەرامبەر بکەین هەروەک چۆن بەرامبەر بوونیش ئەنجامێکی زاڵمانە نەدەبوو”.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئینریکی وتی”من ڕاهێنەرم و بەرپرسیارێتی سەرجەم شکست و پلانە خراپەکانی یانەکە لە ئەستۆ دەگرم هەر وەک چۆن بەرپرسیارێتی سەرکەوتنەکانیشم لەسەر شانە”.
شەوی ڕابردوو بارسا دووجاری یەکەم دۆڕان بووەوە لەم وەرزەدا میسی و هاوریکانی نەیان توانی بەر بەیەکەم شکست لەم وەرزەدا بگرن.
