یارییەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکان درێژەیان دەبێت.

0

ژژژنژیارییەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکان درێژەیان دەبێت.

نووچەنێت:وەرزشی
ئەمشەو جوار شەممە یارییەکانی جەولوی دووەمی خوولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا درێژەیان دەبێت و و لە یاریگاو شارە جیاجیاکانی ئەوروپا هەندێك یانە بە ئاهەنگ گێڕان ڕۆژ دەکەنەوەو هەندێکیشیان ناخۆشی ئەو شەوە لەبیر ناکەن.

لە درێژەی یارییەکانی جەولەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەروپا ئەمشە و چەند یارییەکی گرنگ و چارەنوسساز لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن.

ئەتلەتیکۆ بریندارە.
لە یەکێک لە یارییەکان و لە شاری مەدرید،لە نێو یاریگای ڤیسێنتی کاڵدیڕۆن یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی میوانداری یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی دەکات،ئەو یارییە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یارییەکی گرنگ و قورس و چارەنوسساز دەبێت لەبەرئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەردید یاری ڕابردووی بەرامبەر یانەی مۆناکۆ دۆڕاندووە و ئەمشەو هەموو دەبێت هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی هەلی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو لەدەست نەدات.

ئارسناڵ لە دوای ساڕێژ دەگەڕێت.
لە ساری لەندەنیش لە نێو کەش و هەوای یاریگای ئیماراتی تایبەت بە یانەی ئارسناڵ،ئەمشەو یارییەکی تری گرنگ ئەنجام دەدرێت لە نێوان هەردوو یانەی ئارسناڵ و یانەی گەڵەتەسەرای توورکی گرنگی ئەم یارییە بۆ ئارسناڵ ئەوەندە زۆرە کە هیچ یارییەکی ئەو یانەیە ئەوەندە گرنگ نەبووە لەبەر ئەوەی ئارسناڵیش یاری ڕابردووی لەم خوولە دۆراندووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمشە یاریگای ئیمارات ئاگرباران بێت.

کلیک لەو وێنەیە بکە
بۆ بینینی ڕووبەڕووبوونەوەکانی تری سەرجەم یارییەکانی تر….

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com