بارسا دۆڕا ،چێڵسی و پاریس ئاهەنگیان گێڕا…ئەنجامەکان ببینە
نوچەنێت :وەرزشی
یارییەکانی سێ شەممە لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کۆتایی هات و ئەنجامەکان بە پێێ چاوەڕوانی هەندێک یانە نەبوو…
ئەمشەو لە یاریگا جیا جیاکانی ئەوروپا کۆمەڵێک یاری ئەنجام دران کە سەرجەمیان یارییەکانی جەولەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون، لە شاری پاریس و لە نێو هاندەرانی پاریس یانەی پاری سانت جێرمانی فەرەنسی میوانداری یانەی بارسیلۆنای کەتەلۆنی کرد و لە یارییەکی پڕ تام و چێژی وەرزشی پاریس سانتجێرمان یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بارسیلۆنا بردەوە و گۆڵەکانی پاریس لە لایان “دەیڤد لویز لە خوولەکی 7 یارییەکە و گۆلی دووەم لە لایەن مارکۆ ڤێراتی لە خوولەکی 26 گۆڵی سێێەم لە لایەن ،ماتوویدی تۆمار کرا “.
دوو گۆڵەکەی بارسیلۆنا لە لایەن میسی لە خوولەکی 10 و نەیمار گۆڵی دووەم لە خوولەکی 56″.
ئەنجامی یارییەکانی تریش بەم شێوەیە بوو،کلیک لە وێنەکە بکە بۆ زانینی ئەنجامەکان.