قاقا و ئاغا یارییەکی دۆستانەی خێرخوازی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدەن
نووچەنێت:وەرزشی
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە نێو یاریگای سلێمانی ناسراو بە “مەلعەبەکە” هەردوو تیپی ڕۆژنامەوانانی شاری سلێمانی و تیپی هوونەرمەندان یارییەکی خێرخوازی ئەنجام بدەن و داهاتەکەشی دەبەخشنە ئاوارەکانی شەنگال.
مستەفا ئەحمەد ناسراو بە “قاقا” بە هاوکاری عومەری کەریم ئاغا ناسراو بە “ئاغا” سەردانی نوسینگەی سەرەکی دەزگای خەندانیان کرد و هەواڵی ئەنجامدانی یارییە خێرخوازییەکەیان لە خەندانەوە ڕاگەیاند و وتیان”بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە یارییەکی دۆستانە و خێرخوازی لەگەڵ تیپی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی ئەنجام بدەین و سەرجەم داهاتەکەشی بۆ ئاوارەکانی شەنگال دەبێت”.
مسته‌فا ئه‌حمه‌د بەوپەڕی باوەڕ بەخۆبوونەوە وتی”ئێستا زۆر باشم و دەتوانم کۆنتڕۆڵی تۆپ بە باشی کەم و هیواخوازم تۆپەکە خۆی ڕابگرێت لەبەردەم قاچەکانمدا چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژی ڕەحم کردن نییە بە تۆپ”.
مستەفا ئەحمەد درێژەی دایە قسەکانی و ووتی ” تیپی تۆپی پێی ڕۆژنامەنووسان هیچیان پێ ناکرێت و تەنها قسە و نوسینیان هەیە و ئێمە بەڵێن ئەدەین بە بەهێزی شووتەکانمان نووکی قەلەمەکانیان تێک بشکێنین،بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بە ئەرکی مرۆیی خۆیان هەڵسن و بەئاپۆرا بەشداری یارییەکە بکەن و هاندەرمان بن ئێمەش بەڵێن دەدەین بە چێژترین یارییان بۆ ئەنجام بدەین “.
رۆژی پێنجشه‌ممه، كاتژمێر چواری ئێواره هه‌ردوو تیپی رۆژنامه‌نوسانی شاری سلێمانی و هونه‌رمه‌ندان له‌یاریگای سلێمانی واته مه‌لعه‌به‌كه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و داهاتی یارییه‌كه‌ش بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگاله.
عومەری کەریم ئاگا قسەکانی بە مستەفا ئەحمەد بڕی و وتی”بەشداری یارییەکەی ڕۆژی پێنج شەممە دەکەم و داوا دەکەم گۆڵچی تیپی ڕۆژنامەنووسان چی هەیە با پێش یارییەکە تەواوی بکات چونکەگۆڵچی رۆژنامه‌نوسان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه ئۆباڵی خۆی به‌ئه‌ستۆی خۆی”.
عومەر ئاغا دەڵێت “داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بە کڕینی بلیتی یارییەکە بەشدار بن لەو ئەرکە مرۆییە و چونکە داهاتەکەی بۆ ئاوارەکانی شنگالە و بەلە ئێستادا لەسەرو هەموو ئارکێکی نیشتیمانییەوەیە”.
بلیت له‌م شوێنانه ده‌ستده‌كه‌وێت:
قاوه‌خانه‌ی كلتوری له گه‌ره‌كی عه‌قاری خوار سۆپه‌رماركێتی زارا
ماڵی چالاك . شه‌قامی سالم
كتێبخانه‌ی سلێمانی ته‌نیشت چایخانه‌ی شه‌عب
پێشانگای زاموا، به‌رامبه‌ر بازاری زانكۆ
سۆپه‌رماركێتی سپۆرت، ته‌نیش ده‌رگای سه‌ره‌كی مه‌لعه‌به‌كه
كۆشكی سیروان بۆ فرۆشتنی كتێب له به‌رده‌ركی سه‌را.
