جوڵەیەکی خێرای قۆناغی گرووپەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێ کردەوە.
نووچەنێت:وەرزشی
ئەمشەو و سبەی شەو واتە ئێوارەی چوارشەممە جەولەی دووەم لە قۆناغی گرووپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکات و تێیدا کۆمەڵێک یاری گرنگ ئەنجام دەدرێت.
سبەی شەو کاتژمێر 9:45 خولەك بە کا
تی کوردستان یارییەکانی جەولەی دووەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا درێژەی دەبێت و تێیدا کۆمەڵێک یاری گرنگ و چارەنوسساز بۆ یانەکان ئەنجام دەدریت،گرنگترین یاری سبەی شەو بریتییە لە یاری نیوان یانەی یۆڤەنتۆسی خانمەپیرەکە و ئەتلەتیکۆ مەدریدی دووەمی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
ئەم یارییە بۆ یانە ئیسپانییەکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە لەبەر ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یاری ڕابردووی لەم خولەدا دۆڕاندووە و چاوەڕێ دەکرێت یاری چارەنوس ئەنجام بدات بە تایبەت کاتێک یارییەک لە نێو یاریگەی ڤیسێنتی کاڵدیڕۆنی تایبەت بە خۆی یارییەکە ئەنجام دەدرێت.
یانەی ئەتلەتیکۆ یاری ڕابردووی ئەم خوولەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-2 دۆڕاند بەرامبەر بە یانەی ئۆڵەمپیاکۆسی یۆنانی.
لەلای خۆشییەوە یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی یاری ڕابردووی خۆی لە نێو یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی مالمۆی سویسڕی بردووەتەوە.
پێکهاتەی نموونەیی تێکەڵی هەردوو یانە بۆ یارییەکەی سبەی شەو…کلیک لە وێنەکە بکە و بیبینە…