سەیرترین حاڵەتەكانی مردن كە لە مێژوودا تۆمار كراون

0

deathسەیرترین حاڵەتەكانی مردن كە لە مێژوودا تۆمار كراون

1- مردنی دانەری یاساكانی یۆنانی كۆن ” دراكۆ” بەهۆی خنكانی لە ژێر ئەو ژمارە زۆرەی دیاریدا كە بۆی هەڵدرا لەلایەن هاوڵاتیانەوە دوای پێشكەش كردنی وتارەكەی لەسەر تەختەی شانۆی ” ئەجانتیس” ساڵی 620 ی پێش زایین.
2- كوشتنی پاپا “ئەنتیباس” لەلاین ڕۆمانەكانەوە دوای كوڵاندنی لەناو مەنجەڵێكدا كە بۆ لێنانی گا بەكار دەهات لە سەردەمی ئیمپراتۆر “دیمتیان” , هەموو منداڵەكانی و هاوسەرەكەشی دوچاری هەمان چارەنووس بوون لە سەردەمی ئیمپراتۆر “هیدرا”
3- مردنی پاشای هەنگاریا ” بێلا ی یەكەم” دوای كەوتنی تەختە شاهانەییە دارینەكەی بەسەریدا ساڵی 1063 ی زایینی.
4- مردنی ئەمیر “غایر خان” لەسەر دەستی “جەنگیز خان” دوای ئەوەی زیوی قاڵكراوەی كردە ناو گوێیەكانیەوە ساڵی 1219ی زاینی.
5- (دوك كلارنس) كاتێك بڕیاری لە سێدارە دانی بۆ دەرچوو داوای كرد لە ڕێگەی نقوم كردنی لە قاپێكی گەورەی مەیدا حوكمەكەی جێبەجێ‌ بكرێت.
5- پرۆفیسۆر “جۆرج ریچمان” لە زانكۆی سانپترسبێرگ دوای ئەوەی هەورە بروسكە لێیدا، ساڵی 1753گیانی لەدەست دا.
6- لە ساڵی 1814 دوای ئەوەی دەرگای گەنجینەی بیرەی شاهانە لە لەندەن شكا، بوە هۆی مردنی حەوت كەس كە چواریان خنكان و دوانیان بەهۆی بریندار بوونەوە مردن و یەكێكیش بەهۆی ژەهراوی بون بە ئەلكهولەوە.
7- لە ساڵی 1942 دا (32) سەرباز لە هێزی دەریایی بەریتانیا بەهۆی داگرتنی دوگمەی تەقاندنەوەی ژێردەریاییەكەوە بە هەڵە كوژران (كە لە كاتی دەست بەسەردا گرتنیدا لەلایەن دوژمنەوە ) بەكاردێت، ساڵی 1944 بەهۆی هەمان هەڵەوە 74 سەربازی ئەمریكی كوژران لە كاتی ئەنجامدانی پرۆسەیەك لە تایوان.
8- ساڵی 1817 پارێزەر “كلیمت فالندگهام” بە هەڵە خۆی كوشت لە ڕێگەی گوللەی دەمانچەوە كاتێك بۆ دادگای ڕوون دەكردەوە كە چۆن تۆمەتبار دەتوانێت خۆی بكوژێت لە ڕێگەی دەمانچەوە.
9- جەستەی زاهیدی ڕوسی “جۆرجی ڕاسپۆتین” لەناو ڕووباردا بە بەستویی دۆزرایەوە دوای ئەوەی ژەهرخوارد كرابوو و گوللەیەك بە سەریەوە بو و سێ‌ گوللە بە جەستەیەوە بو و ئەندامی نێرینەی بڕابو بەڵام دوای توێكاری دەركەوت هۆكاری مردنەكەی نزمبونەوەی پلەی گەرمی جەستەی بوە.
10- پاشای ئەراگۆن و سقلیە “مارتنی یەكەم” ساڵی 1410 لە پێكەنیندا مرد كاتێك هاوسەرەكەی نوكتەیەكی بۆ دەگێڕایەوە لە بارەی ئاسكێكەوە كە لە دارستان بەهۆی كلكیەوە خۆی بە بەرزایی درەختەكاندا هەڵدەواسی.
11- ئەكتەری فنلەندی “سیركا ساری” بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لە دوكەڵكێشی ئاگردانی شوققە نوێكەیەوە مرد كاتێك وایزانیبو بالكۆنیە.
12- زانای فیزیایی “هاری دیگلن” بەهۆی كەوتنە خوارەوەی یەكیك لەو تەنانە بەسەریدا مرد كە بەكاری دەهێنا بۆ دروستكردنی گەردیلەی بلاتینیۆم لە كارگەكەی خۆیدا ساڵی 1945 .

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com