به‌ڤیدیۆ: بزانه به‌رگدرویه‌ك له‌به‌رده‌م ناوه‌ندێكی فرۆشتنی ئایفۆنی6 چی ده‌كات؟
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
بونی به‌رگدروییه‌كی گه‌ڕۆك له‌به‌رده‌م یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی فرۆشتنی مۆبایلی نوێ I phone 6 له ئه‌ڵمانیا سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌و ئامێره بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت.
كاری ئه‌م به‌رگدرووه به نوێترین‌و سه‌یرترین كاری به‌رگدرووی داده‌نرێت كه به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوه دروست بووه، ئه‌ویش گه‌وره‌كردنی گیرفانی پانتۆڵه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی جێگای مۆبایلی نوێی I phone 6 plus تێدا ببێته‌وه كه قه‌باره‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه و له گیرفانی پانتۆڵدا به ئاسنی جێی نابێته‌وه.
ئه‌و به‌رگدرووه له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كڕیاره‌كاندا له ناوه‌ندی كڕینی I phone 6 ڕۆبێكیان ده‌كاته به‌رو، دواتر له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا گیرفانی پانتۆڵه‌كه‌ت به جۆرێك بۆلێده‌كات كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی I phone 6 plusدا بگونجێت.