کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێش میسی و سەرجەم ئەستێرەکانی ٦٠ ساڵی ڕابردووی لالیگا دەکەوێت

0

461465_heroaکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێش میسی و سەرجەم ئەستێرەکانی ٦٠ ساڵی ڕابردووی لالیگا دەکەوێت

نووچەنێت:وەرزشی

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن ٢٩ ساڵی بە ڕەگەز پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید و باشترین یاریزانی جیهان بۆ وەرزی ڕابردوو،کەوتەوە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکانی لیگای ئیسپانیا.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان ژمارەیەکی پێوانەیی تایبەتی لە ژیانی وەرزشی خۆی لە خولی ئیسپانی شکاند،ئەم جارەیان پێش سەرجەم ئەستێرە و ئەفسانەکانی 60 ساڵی پێشووی خوولی ئیسپانی کەوت بەوەی لە تەنها شەش یاری ڕابردووی لالیگای ئیسپانی توانی 10 گۆڵ تۆمار بکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردەوە لە ساڵی ١٩٥٣ یاریزانان “کۆبالا و باهینیۆ” هەردوو یاریزان لەو ساڵەدا توانییان لە شەش یاری سەرەتای خوولی ئیسپانی ١٠ گۆڵ تۆمار بکەن و لەو ساڵەوە تا ئێستا هیچ یاریزانێک نەیتوانییوە ئەو ژمارەیە بشکێنێت.
هەروەها ڕۆژنامەکە ئەوەی نوسیوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێش هەر یەکە لە یاریزانان زارا و دی ستیڤانۆ کەوت بەوەی هیچ کام لەم دوو یاریزانە نەیان توانیوە ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بکەن.
پێشتر لیۆنێل میسی توانی بووی لە شەش یاری سەرەتای وەرزدا پێنج گۆڵ تۆمار بکات و هەروەها یاریزان نەیمار ئەمساڵ توانی شەش گۆڵ لە شەش یاری سەرەتای ئەم وەرزەدا تۆمار بکات،بەم پێیەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەرتۆپی سەرجەم گۆڵکارانی مێژووی ٦٠ ساڵەی خولی تۆپی پێی ئیسپانیایە.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com