بە فەڕمی:زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بێ بەش دەبێت لە یارییەکەی بەرامبەر بارسیلۆنا

0

458009_heroaبە فەڕمی :زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بێ بەش دەبێت لە یارییەکەی بەرامبەر بارسیلۆنا

نوجەنێت:وەرزشی

جارێکی تر زڵاتان دوور کەوتەوە لە یارییە گرنگەکانی یانەکەیی و ئەم جارەش ناتوانێت لە یارییە گرنگەکەی بەرامبەر بارسیلۆنا بەشداری بکات.

یانەی پاریس سانت جێرمان گورزێکی گەورەی بەرکەوت پێش یارییە قورسەکەی سێ شەممەی داهاتوو بەرامبەر یانەی بارسیلۆنا لە میانەی یارییەکانی جەولەی دووەمی قۆناغی گرووپەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،ئەمڕۆ دوو شەممە لۆران بلانی ڕاهێنەری یانە فەرەنسییەکە هەواڵی پێکانی سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچی ڕاگەیاند.بە پێی لێدوانی لۆران بلان پێکانەکەی زڵاتان لە پاژنەی چەپی قاچییدایە و پێناچێت بتوانێت بەرامبەر یانە کۆنەکەی یاری بکات.

ئەمڕۆ دوو شەممە لۆران بلانی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ”  شتەکان بە ئاسانی بەسەر یانەکەماندا تێناپەڕن بە بێ زڵاتان، ئێستا بە داخەوە یانەکەمان جارێکی تر بێ بەش دەبێت لە تواناکانی یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ،وە داوام لە بەشی پزیشکی هونەری یانەکەمان کردووە هەرچی لە دەستیان دێت بیکەن بۆ گەڕاندنەوەی زڵاتان،ئێمە بە بێ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ کێشەی گەورەمان دەبێت لە ڕیزی پێشەوە و هێرشبەری یانەکەمان،بەڵام سەرجەم هەوڵەکان پێم وابێت سەرکەتوو نابێت چونکی زڵاتان توانای نییە بەشدەاری بکات”.

لە لایەکی ترەوە لۆران بلان داوای لە ئیدیسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری یانەکەی کردووە بەشێوەیەکی باش خۆی بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسیلۆنا ئامادە بکات و لە شوێنی زڵاتان ئەگەری زۆرە یاری بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com