مۆرینهۆ:چێڵسی دەستبەرداری ئیدین هازارد دەبێت !!
نوچەنێت:وەرزشی
یاریزانی دروستکەری یاری لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە دیمانەیەکی تایبەت بە کەناڵی یانەکەی دووپاتی مانەوەی لە یانەی چێڵسی کردەوە و وتی”لە چێڵسی دڵخۆشم و ڕوو ناکەمە یانەی پاریس”.
ئەم لێدوانەی ئیدین هازاردی بەلجیکی دوای کۆمەڵێك ڕاپۆرتە هەواڵی ڕۆژنامەکانی فەرەنسا هات کاتێك لە ماوەی ڕابردوو دەنگۆی پەیوەندی هازارد و پاریس سانتجێرمانیان بڵاو کردەوە،لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی یانەی چێڵسی ئیدین هازارد سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەدد کردەوە و وتی “من لەچێڵسی دڵخۆشم لە ئێستادا و بە هیچ شێوەیەکیش بیرم لە یانەی پاریس سانتجێرمان نەکردووەتەوە،وە ئەگەر ڕۆژێکیش بگەڕێمەوە خولی یانەکانی فەرەنسا ئەوا جگە لە یانەی لیل یاری بۆ هیچ یانەیەکی تر ناکەم”.
لەسەر هەمان دەنگۆ خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی قسەی خۆی کردوو وتی “ئێمە لە یانەی چێڵسی دەستبەرداری ئیدین هازارد دەبین بە مەرجێك هەریانەیەک کە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هازارد بکات دەبێت بڕی بۆندەکەی لە 150 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی کەمتر نەبێت،لەو نرخە کەمتر بە هیچ شێوەیەک دەست بەرداری هازارد نابین”.
شایەنی باسە ئیدین هازارد ئێستا یەکێکە لە خێراترین یاریزانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و هاوکارێکی سەرەکی یاریزانانی یانەکەیەتی بۆ گۆڵ تۆمار کردن و ،ئیزعاجترین یاریزانە بۆ هێڵی بەرگری هەر یانەیەک کە هازارد یاری بەرامبەری بکات.