سەرکردەکە داوای لێبوردن دەکات

0

سەرکردەکەی شەیتانە سوورەکان داوای لێبوردن دەکات.

نوچەنێت:وەرزشی

دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر یانەی وێستهام یۆنایتد لە خولەکی ٧٥ کرایە دەرەوە وایەن ڕۆنی سەرکردەی نێو یاریگای مانچستەریۆنایتد داوای لێبووردن لە هاندەران و یانەکەی دەکات.

لە یەکێک لە یارییەکانی هەفتەی شەشەم لە خولی یانەکانی ئینگلتەرا،یانەی مانچستەر یۆنایتد لەسەر یاریگای خۆی و لە نێو هاندەرانی ئۆ462207_heroaڵدترافۆرد میوانداری یانەی وێستهام یۆنایتدی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێ بردەوە،لەو یارییەدا دوای پێکهەڵپژانی لەگەڵ یاریزان “ستیوارد داونینگ” ” وایەن ڕۆنی” کاپتنی شەیتانە سوورەکان لە لایەن ناوبژیوانی یارییەکەوە کرایە دەرەوە و بەمەش پاڵەپەستۆیەکی گەورە لەسەر یاریزانانی یانەی مانچستەر یۆنایتد دروست بوو و ناچار بوون بە دە یاریزانەوە تا کۆتایی یارییەکە بجەنگن.
ئەو پێکادانەی نێوان وایەن ڕۆنی و ستیوارد داونینگ بە زەرەری مانچستەر و وایەن ڕۆنی کۆتایی هات.وایەن ڕۆنی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەڕمی یانەکەی وتی ” من چارەیەکی ترم لەبەردەم نەبوو،چونکی یانەکەم لەبەردەم هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا بوو،وە پێویست بوو هەرچۆن بێت ئەو هێرشە پووچەڵ بکەمەوە،بەڵام شێوازی بەشداریکردنەکەم لەو تۆپەی کە هێرش بوو بۆ سەر یانەکەم دەتوانم بڵێم شێوازێکی هەڵە بوو هەموو کەسیش دەزانێت بە ئەنقەست وام نەکردووە،بۆیە داوای لێبووردن دەکەم لەسەر ئەو هەڵەیە و هەروەها داوای لێبووردن لە یاریزانانی یانەکەم دەکەم کە ناچارم کردن بە دە یاریزانەوە بەرامبەر ١١ یاریزانی یانەی بەرامبەر یاری بکەن”.

ئەو کارتە سوورە وایەن ڕۆنی ناچاردەکات لە سێ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی ئیڤەرتۆن،وێستەبڕۆمیچ،چێڵسی یاری نەکات.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com