پیاوی دیار و نا دیاری یارییەکە،میلان_چیزینا
نووچەنێت:وەرزشی
ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە لە میانەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی کاڵچۆ،یانەی میلان بووە میوانی یانەی چیزینای هاونیشتیمانی و یارییەکەش بە یەکسانی بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
لەسەر یاریگای “دینۆ مانۆتزی” ی تایبەت بە یانەی چیزینا ئەمڕۆ ئێوارە یارییەکی تر لە یارییەکانی جەولەی شەشەمی خوولی یانەکانی ئیتاڵیا ناسراو بە کاڵچۆ ئەنجامدرا و تێیدا یانەی چیزینا میوانداری یانەی میلانی کرد و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات و یانەی میلان سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمار کردنی یەکەم بردنەوە دوای سێ هەفتەی یەک لە دوای یەک لە خوولی ئیتاڵی و میلان پاشەکشەی کرد بۆ ڕیزبەندی شەشەم بە کۆکردنەوەی تەنها هەشت خاڵ.
دیارترین پیاوی یارییەکە بریتی بوو لە یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی چیزینا ماسیمۆ ڤۆڵتا،کە ڕێگەی بە فێرناندۆ تۆرێس نەدا بە بە دڵی خۆی لە نێو یاریگادا بجوڵێتەوە.
پیاوی نادیاری یارییەکەش بریتی بوو لە فێرناندۆ تۆرێسی ئیسپانی و هێرشبەری نوێی یانەی میلانی ئیتاڵی.