نامه‌یه‌ك بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵڵات
رێبوار ره‌زا چوچانی
بۆ خوشك و برا رۆژهه‌ڵڵاتییه‌كانمان
ئه‌م نامه‌یه‌م روو له كورده‌كانی رۆژهه‌ڵلاته و پێیان ده‌ڵێم ئێوه مرۆڤی جوانن، چونكه هه‌ستێكی گه‌وره‌تان هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌تان، هه‌ست به ئێش و ئازاره‌كانی كورد ده‌كه‌ن، ده‌زانن لێقه‌ومانی نه‌ته‌وه‌كه‌تان ئازارێكی چه‌نده سه‌خته، تێده‌گه‌ن له‌و هه‌موو ئازارانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌تان به درێژایی مێژوو چه‌شتوویانه، تێده‌گه‌ن چه‌نده زه‌حمه‌ته ئه‌و ئازارانه‌ی كه له ژێر سایه‌ی داگیركاریدا رووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه، تێده‌گه‌ن ماڵی كورد به پێكه‌وییه‌وه شوێنێك ده‌بێت بۆ حه‌سانه‌وه، له‌وه‌ش تێده‌گه‌ن كه ئێمه هه‌موومان كوردین و باشووره‌كه‌ی ئێمه به ماڵی خۆتان ده‌زانن، خه‌می ده‌خۆن، ناتانه‌وێت ئێمه جارێكی تر لێمان تێك بچێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و رۆحه جوامێرییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه وه‌ك كوردێكی په‌سه‌ند لای خۆتان پارێزگاریتان لێكردووه.
ئێوه تێده‌گه‌ن مرۆڤ كه له‌سه‌ر زه‌مینی خۆی و له ناو شاری خۆی و له ناو كه‌سوكاره نزیكه‌كانی خۆی هه‌ڵكه‌ندرا، غوربه‌تێكی گه‌وره رۆحی ده‌خوات، مرۆڤ له‌و چركه‌ساته‌دا هه‌ست به بێكه‌سی ده‌كات، كه له سه‌رزه‌مینێكدا گیر ده‌خوات و كه‌سێك نه‌بێت له موعاناتی تێ بگات، كه‌سێك نه‌بێت ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بكات و بڵێت من له‌گه‌ڵتم، ئیتر تۆ به ته‌نیا به دیار خه‌مه‌كانی خۆته‌وه خۆت ناخۆیته‌وه و منیش له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانتدا ده‌بم و وه‌ك كه‌سێكی نزیكی خۆت لێت دوور نابم.
ئازیزانم ئێمه له باشوور موقه‌سیرین به‌رانبه‌رتان، چونكه نه‌مانتوانی هاوخوێنتان بین، هه‌میشه وه‌ك غه‌ریبه‌یه‌ك لێمان روانیون، ئێمه هه‌ستی هاوخوێنیمان بۆتان لاواز بووه، وامان سه‌یر كردوون، كه ئێوه غه‌ریبه‌یه‌كن و دێن و ده‌ڕۆن، هه‌ندێك جاریش حیزبه‌كانی ئێمه ئێوه‌یان ده‌ستگیر كردووه و را ده‌ستی دوژمنیان كردوونه‌ته‌وه، سیاسییه‌كانمان زۆرجار دۆستایه‌تی دوژمنه‌كانی ئێوه‌یان پێ باشتر بووه، هه‌تا برایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێوه، ئه‌مه شعورێكه كه زۆرجار بیركردنه‌وه‌مان لێی، به‌شێكمان ئازار ده‌دات، ره‌نگه به‌شێكیشمان وا بیر بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر پێی بكرێت له یه‌ك چركه‌دا هه‌مووتان را ده‌ستی ئێران بكاته‌وه.
ئێمه له باشوور شعورێكمان بۆ درووستبووه، كه ئێوه وه‌ك خۆمان به خاوه‌ن ماڵ نه‌زانین، ئه‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌یه‌كه، هه‌م واقیعییه و هه‌م ناجوامێریش!
ناجوامێرییه‌كه له‌وه‌دایه، ئێمه وازمان له‌و په‌روه‌رده كورده‌وارییه هێناوه، كه مرۆڤی كورد له به‌رانبه‌ر میوانه‌كانیدا، خۆی به خاوه‌ن ماڵ نه‌زانیووه، چونكه ئێوه‌مان به میوان زانیووه، به‌ڵام ئێمه وازمان هێناوه له‌و رۆحه كوردییه، كه لێوڕێژه له جوامێری، ئێمه به دوای شوێن پێكانی وه‌همی سه‌رده‌مدا رۆشتین و به‌ڵام نه‌مان توانی تێیبگه‌ین، چونكه غه‌فڵه‌ت بردینی به‌ره‌و سه‌رزه‌مینینێك كه هه‌موو شتێك به ئێمه نامۆ بوو، قودره‌تی تێگه‌شتنمان نه‌بوو له‌و هه‌موو شته نوێیه، له‌وێش هه‌ندێكمان عه‌قڵێ له ده‌ستدا و هه‌ندێكیشمان به ده‌ستكه‌وته‌كانی دینای ئه‌مرۆ كه‌وتنه گیانی یه‌ك و یه‌كییان له ناو برد، ئێستا ئێمه له نێوان دوو دنیادا گیرمان خواردووه، ئه‌مه‌ش رۆحی كوشتووین و توانای تێگه‌شتنی كه‌م كردوینه‌ته‌وه، ئێمه له نێوان یه‌كسانی مرۆڤ و وه‌همی ده‌سه‌ڵاتدارییدا خه‌ریكی قڕكردنی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆمانین.
واقیعییشه به‌و مانایه‌ی كه له‌و ساته‌وه‌ی بۆمبی سته‌م به‌ر ئه‌م نیشتیمانه كه‌وت و پارچه پارچه‌ی كرد، ئیتر هه‌ر یه‌كه‌مان سه‌ر به كه‌لتورێكی جیاوازین و ئاشنای فه‌رهه‌نگێكی ئه‌وه‌نده جیاوازین له یه‌ك، كه نێوانمان ئاسمان و رێسمانه، ئێمه باشوورین و ئێوه رۆژهه‌ڵڵاتی، ئێمه له ژێر كاریگه‌ری عروبه‌داین كه دنیایه‌ك درووست ده‌كات، پڕ له كوشت و بڕی و تێكدانی جوانییه‌كانی ژیان و هه‌ندێك جاریش كوشتنی ماناكانی ئینسانیه‌ت، ئێوه‌ش له ژێر گاریگه‌ری فارس‌دا خه‌ریكی دنیایه‌كن كه جیاوازه له دنیای ئێمه، بیركردنه‌وه‌تان جیاوازه له بیركردنه‌وه‌ی ئێمه، روانینتان بۆ ژیان و وجوود جیاوازتره له روانینی ئێمه، ئیتر لێره‌وه جیاوازی ئێمه و ئێوه درووست ده‌بێت، ئه‌مه راستییه و ده‌بێت هه‌موومان قبوڵمان بێت، ئه‌بێت تێبگه‌ین ئه‌وكاته‌ی حیزبه سیاسییه‌كانی ئێمه پاشگری عێراق و حیزبه سیاسییه‌كانی ئێوه پاشگری ئێرانی‌یان نا به كوردستانه‌وه، ئیتر ئێمه یه‌ك گه‌لین به‌ڵام دوو وڵاتی جیاوازمان هه‌یه، په‌یوه‌ندی ئێمه و ئێوه وه‌ك په‌یوه‌ندی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان وایه، كه هه‌موویان شه‌ڕ له‌سه‌ر عرووبه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت به په‌ساپۆرته‌وه هاوڵاتییه‌كانییان سه‌ردانی وڵاتی یه‌كتر بكه‌ن.
ئه‌م گوزارشتانه به‌شێك نیه له درۆی سیاسییه‌كان، كه هه‌میشه باس له كوردستانی گه‌وره ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاشگری ئێراق و ئێران و توركیا و سوریایان هه‌ڵگرتووه و كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شعوری ده‌سته جه‌معی ده‌كه‌ن لای تاكی كورد له باره‌ی كورد بوون و كوردستانی یه‌كگرتوو و یه‌ك نیشتیمان و یه‌ك نه‌ته‌وه‌وه.
ئێمه موقه‌سیرین به‌رانبه‌راتان، ئێمه نه‌مانتوانی له ئێوه تێبگه‌ین، نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ئینسان نین و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییمان نیه، به‌ڵكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رقاڵی یه‌كین له‌م باشووره، سیاسیه‌ت شعورێكی بۆ درووست كردووین، شه‌ڕی سڕینه‌وه‌ی یه‌ك بكه‌ین، تێكۆشین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك له ناوببه‌ین، سیاسه‌ت كردووینیه‌ته بوونه‌وه‌رێك كه‌متر بیر بكه‌ینه‌وه و كه‌متر به مۆراڵی ئینسانیه‌وه له شته‌كان بڕوانین، وای لێكردوین له جیاتی خۆشه‌ویستی و ئینتیمامان بۆ یه‌كتری، رق و ره‌تكردنه‌وه ببێته به‌شێك له بیركردنه‌وه‌مان به‌رانبه‌ر به یه‌ك.
ئازیزانم ئێمه نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانتان بین، به‌ڵام ده‌بێت ئێوه‌ش تێبگه‌ن، كه ئه‌م موقه‌سیرییه ره‌نگه دوو لایه‌نه بێـت، چونكه ئێوه مرۆڤی جوانن، به‌ڵام له ناو ئێوه‌شدا كه‌سانێك هه‌ن ئازاری ئێمه ده‌ده‌ن، تێكه‌ڵ به ململانێكانی ئێمه بوون، له نێوان لایه‌نه دژه‌كانی ئه‌م باشووره‌دا دابه‌شبوون و ئاڵای دژایه‌تی كردنی لایه‌نه‌كانی به‌رانبه‌ریان هه‌ڵكرد، ئیتر هه‌رچی خراپه هه‌یه پێیان وتین، بوونه به‌شێك له‌و ململانێ بێمانایانه‌ی رۆحی باشوورییه‌كانی خواردووه، دابه‌ش بوون له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، دنیایه‌ك جنێویان به ئۆپۆزسیۆندا، دنیایه‌ك قسه‌ی ناشیرنیشیان به ده‌سه‌ڵات وت، ئه‌مه به‌شێكه له‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستیمان بۆتان كه‌م بێته‌وه، وایكرد ئه‌وه له یاد بكه‌ین كاتێك ئێمه لێمان ده‌قه‌وما په‌نامان بۆ گونده‌كانی ئێوه و ماڵه‌كانی ئێوه ده‌هێنا و ئێوه‌ش فه‌رمووتان لێده‌كردین و جار جاریش بۆ ئه‌وه‌ی چا زۆر نه‌خۆینه‌وه ده‌تان وت “ئه‌و قه‌نه‌ی چای پێوه ده‌خۆین، كیلۆی …. تمه‌نی پێدراوه”.
ئازیزانم، ئه‌م تكانامه‌یه‌م روو له مرۆڤه عاقڵه‌كانتانه، تكایه كارێك مه‌كه‌ن دڵسۆزیتان بۆ ئێمه بگۆڕێته‌وه بۆ نه‌فره‌ت لێكردنمان، تكایه رێگه مه‌ده‌ن كه‌سانێكی ناوتان ده‌ست بخه‌نه برینه‌كانی دڵی ئێمه‌وه، رێگه مه‌ده‌ن شعورێكمان بۆ درووست بێت له به‌رانبه‌رتان كه وا بزانین ده‌ست له كاروباره‌كانمان وه‌رده‌ده‌ن، رێگه مه‌ده‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه كه‌مه‌ی ناوتان، شعوری ئێمه له باشوور بریندار بكه‌ن، من ده‌زانم به‌شێك له‌و كۆمه‌ڵه كه‌مه‌تان كه ئازارمان ده‌ده‌ن، له دڵسۆزییه‌وه وا ده‌كه‌ن، چونكه خه‌ممان بۆ ده‌خۆن، چونكه دڵسۆزمانن، به‌ڵام ده‌ربڕینی خه‌م و دڵسۆزی شێوازی تریشی هه‌یه، ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانه ده‌یكه‌ن، قوڵتر كردنه‌وه‌ی برینه‌كانی ئێمه‌یه، تۆختر كردنه‌وه‌ی رۆحی دووره په‌رێزی و كه‌نارگیركردنتانه، هه‌وڵێكه ناحه‌زانی ئه‌م میلله‌ته كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن له دژی ئێوه‌ش و له دژی ئێمه‌ش، تكایه رێگه مه‌ده‌ن موقه‌سیریمان ببێته رق له به‌رانبه‌رتان، تكایه شعورێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باشوور درووست مه‌كه‌ن، كه توانای تێگه‌شتنیان له دڵسۆزی ئێوه نیه بۆ ئێمه و هه‌ست به‌وه ناكه‌ن ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، داوای ناردنه‌وه‌تان بكه‌ن، چونكه كوردی ئه‌م هه‌رێمه، به‌شێوه‌یه‌ك سیاسه‌ت سه‌رگێژی كردووه، كه هه‌موو هه‌نگاوێكی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، تكایه رێگه مه‌ده‌ن ناحه‌زه‌كانتان ئه‌و بیانووه‌یان ده‌ست بكه‌وێت.
تكایه واز بێنن لێمان تێكه‌ڵ به شه‌ڕه بێماناكانی ئێمه مه‌بن، ئێوه كه ناتوانن برینه‌كانمان ساڕ‌ێژ بكه‌ن، برینه‌كانیشمان قوڵتر مه‌كه‌نه‌وه، ئێوه كه ناتوانن ئامۆژگاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واز له یه‌ك سڕینه‌وه بێنین، ته‌خوینمانیشمان مه‌كه‌ن، ئێوه كه ناتوانن ببنه دافعێكی خێر له نێوانماندا، مه‌بنه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئاگری شه‌ڕی براكان خۆش ده‌كه‌ن، تكایه خۆتان به كێشه‌كانی ئێمه‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه‌ن، چونكه هه‌ر كه‌س بیه‌وێت پیس نه‌بێـت، نابێت خۆی بدات له‌م كوردی ئێراقه.
Facebok: rebwar raza chcuchani