ستامفۆرد بریدج… قەلای ئازاری یانەکان

0

461518_heroaستامفۆرد بریدج قەلای ئازاری یانەکان

نوچەنێت:وەرزشی

ئەمڕۆ ئێوارە هەردوو یانەی چێڵسی یەکەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی و یانەی ئەستۆن ڤێلا لە نێو یاریگای ستامفۆرد بریدج بە یەک گەشتن و کوڕانی مۆرینهۆ سێ گۆڵ و سێ خاڵیان وەدەست خست.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلتەرا هەردوو یانەی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا کاتژمێر ٥ بە کاتی هەولێر بە یەک گەشتن و یارییەکەش لە بەرژەوەندی یانەی چێڵسی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی هات.
چێڵسی بە هێرش بردن دەستی پێکرد و تا لە خوولەکی ٧ ئۆسکاری یاریزانی بەڕازیلی توانی گۆڵی یەکەم بکاتە دیاری بۆ هاندەرانی بلووز،دواتر و لە خوولەکی ٥٩ دیێگۆ کۆستای گۆڵکاری خولی ئینگلیزی تا ئێستا توانی گۆڵی دووەمیش بکاتە سەر قازانجەکەی یانەی چێڵسی و دوو ئەوەندە یانەی ئەستۆن ڤێلایان بە جێ هێشت،لە خوولەکی ٧٩ دا ویلیانی بەڕازیلی هاندەرانی یانەی چێڵشی دڵنیای بردنەوە کرد و گۆڵی سێیەم و کۆتایی یارییەکەی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش تا ئێستا یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ لە پلەی یەکەم دایە و و لای خۆشییەوە ئەستۆن ڤێلا بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ لە پلەی پێنجەم مایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com