هاڵ ستی بەرگەی کوڕانی شاری نەگرت
نوچەنێت:وەرزشی
لە درێژەی یارییەکانی جەولەی شەشەمی خوولی مومتازی ئینگلیزی ئەمڕۆ ئێوارە لەسەر یاریگای کینجستۆن کۆمیۆنیکاشنزی تایبەی بە یانەی هاڵ ستی هەردوو یانەی هاڵ ستی و مانشستەر ستی بە یەک گەشتن و کوڕانی شار توانییان یارییەکە ببەنەوە..
یارییەکە بە کەش و هەوایەکی پڕ تام و چێژدا تێدەپەڕی، یاریزانانی یانەی مانشستەر ستی توانییان دوو گۆڵی یەک لە دوای یەک تۆمار بکەن و بە جیاوازی دوو گۆڵ پێش یانەی هاڵ بکەون،لە چەندان هەوڵی یەک لە دوای یەکدا یاریزانانی خاوەن یاریگا توانییان دوو گۆڵەکە تۆمار بکەنەوە و ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە،بەڵام دزیکۆ و لامپارد خەونی یانەی هاڵ ستییان لە گۆڕ نا و توانییان دوو گۆڵی تر بۆ مان ستی تۆمار بکەن ،یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی مان سیتی کۆتایی هات کورانی شار توانییان بە سێ خاڵی گرنگەوە بگەڕینەوە.