بیرلیسکۆنی سێ کاتژمێر یاریزانەکانی میلانی کۆ کردەوە
نوچەنێت :وەرزشی
سەرۆکی یانەی میلانی ئیتاڵی سیلڤیۆ بێرلیسکۆنی دوێنی هەینی سەرجەم یاریزانەکانی یانەی میلانی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر کۆ کردەوە بە مەبەستی قسە کردن لەسەر ئاستی یانەکە.
ئێوارەی دوێنی هەینی
سەرۆکی یانەی میلان سەردانی شوێنی مەشق و راهێنانەکانی یاریزانانی یانەکەی لە شاری میلانۆ کرد و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر کۆبوەوە لەگەڵیان،ڕۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردەوە بێرلسکۆنی کۆبوونەوەکەی بە مەبەستی قسە کردن بووە لە نزیکەوە لەگەڵ یاریزاناندا بە مەبەستی باشتر کردنی ئاستی یاریزانانی یانەکە.
ئێستا یانەی میلان بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە و بە جیاوازی ٥ خاڵ لە دوای یۆڤەنتۆسی یەکەمی ڕیزبەندییەوە دوورە.
ڕۆسۆنێری ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە یارییەکی قورسی هەیە بەرامبەر یانەی چیزینالە میانەی یارییەکانی جەولەی پێنجەم لە خوولی ئیتاڵی،و بە هەر شێوەیەک بێت دەبێت یانەی میلان سەرکەوتن لەو یارییەدا بە دەست بهێنێت بۆ مانەوەی یانەکە لە لیستی ئەو یانانەی کە کێ بڕکێ لەسەر نازناوی خوولەکە دەکەن.
یانەی میلان ئێستا خراپترین هێڵی بەرگری هەیە بەوەی ٨ گۆڵی لێ تۆمار کراوە لە چوار یاری وەرزی ئەم ساڵی خوولەکە کە ٤ گۆڵیان تەنها لە یەک یاریدا بووە،ئەمەش خراپترین ئاستی هێڵی بەرگری یانەکەیە لە وەرزی 1984/198ــەوە.
بە پیی هەواڵی ڕۆژنامەکە کۆبوونەوەکەی بیرلیسکۆنی زیاتر بۆ قسە کردن بووە لەسەر هێڵی بەرگری یانەکە بووە.