ماسیمیلینۆ:گومانی تێدا نییە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە
نوچەنێت :وەرزشی
بەڕێوەبەری هونەری یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانی شاییستەیی ڕۆناڵدۆی بۆ وەرگرتنی خەلاتی باشترین یاریزنی جیهان دووپات کردەوە و وتی “ڕۆناڵدۆ باشترینی جیهانە”.
پێش یارییەکەی ئەمڕۆ شەممە بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید مارسیلینۆی ڕاهێنەری تەمەن ٤٩ ساڵەی یانەی ڤیاڕیاڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند یارییەکەی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید بۆ ئێمە قورسە لەبەر ئەوەی ئە یانەیە خاوەن کۆمەڵێک ئەستێرەی ئەم سەردەمەی تۆپی پێیە و لە نێوانیشیاندا دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت ڕیال مەدرید کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەیە،بەڵام ئەوەش لەبیر ناکەین کە یانەی ڕیال مەدرید دیماریای لە دەست داوە..!
لەو کۆنگرەیەداماسیلینۆی ڕاهێنەر دووپاتی ئەوەی کردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەموو ڕوویەکەوە لە یاریزان لیۆنێل میسی باشترە و ووتی ڕۆناڵدۆ خاوەنی کۆمەڵێک سیفاتە کە نیشاندەری ئەوەن ئەو یاریزانە ببێتە باشترینی جیهان.
جێگەی باسە ئەمڕۆ هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و یانەی ڤیاڕیال لە نێوە یاریگای مادریگالی تایبەت بە یانەی ڤیاڕیال بەیەک دەگەن لە میانەی چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی شەشەم لە یارییەکانی خوولی ئیسپانی.