یانەی سلێمانی هێشتا بڕیاری بەشداری کردنی خوولی نایابی عێراقی نەداوە

0

68859Image1یانەی سلێمانی هێشتا بڕیاری بەشداری کردنی خوولی نایابی عێراقی نەداوە

نوچەنێت:وەرزشی

یانەی سلێمانی ڕۆژی شەممە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات لەسەر بەشداری کردن لە خوولی تۆپی پێی یانەکانی عێراق کە بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە دەست پێ بکات.

ماوەی چەند ساڵە یانەی سلێمانی بە هۆی کێشەی مادییەوە نەیتوانیوە ئاستی یانەکە بەرز بکاتەوە و کێشەی مادی یانەکە گەشتە ڕادەیەک دەستەی کارگێڕی یانەکە ماوەیەک بەر لە ئێستا بڕیاریان دا بەشداری هیچ بۆنەیەکی وەرزشی نەکەن.
بەڵام دواجار هاوکاری ماددی گەشتە دەستیان و ئێستاش لە شوێنی جیا جیاوە هاوکاری یانەی سلێمانی دەکرێت.
دکتۆر ئاراز نوری سکرتێری یانەی سلێمانی لیدوانی بۆ ماڵپەڕی فەڕمی یانەکەی داو وتی ” هێرۆ خان و بەڕیز فارووقی مەلا موستەفا بەشێوەی جیا جیا هاوکاری مادییان کردووین لە سەرەتای ئامادەکارییەکانی یانەکەمان بۆ خوولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراق هەریەکەیان بە بڕی ١٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری یانەکەمانیان کردووە.

سکرتێری یانەکە وتی ” هێرۆ خان ئەوە دووەم جارە هاوکاری یانەکەمان بکات , و ئەگەر تا ڕۆژی شەممە هاوکارییەکان بگاتە دەستی یانەکە ئەوا بە دڵنیاییەوە بڕیاری بەشداری لە خوولی نایابی عێراق دەدەین.
دکتۆر ئاراس زیاتر دواو وتی”ئێمە بە دڵنیاییەوە دڵی هاندەرانمان خۆش دەکەین ئەگەر بێت و هاوکارییە مادییەکانی یانەکە بگاتە دەستمان”.
بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلول یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ستپێبكات و یانه‌ی سلێمانیش له‌یه‌كه‌مین یارییدا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی روبه‌روی یانه‌ی نه‌جه‌ف ببێته‌وه‌ .

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com