میسی سوکایەتی پێ کردم،بۆیە کاردانەوەم هەبوو !!
نوچەنێت:وەرزشی
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خوولی ئیسپانی هەردوو یانەی مەلەگا و بارسیلۆنا بەیەک گەشتن و کێشەیەک لە نێوان میسی و ویلجیتۆنی بەرگریکاری مەلەگا ڕوویدا.
ویلجیتۆن ڕایگەیاند “میسی سوکایەتی پێکردم و ناچار بووم کاردانەوەم هەبێت،ئێمە یارییەکی گرنگمان لەبەردەم بوو بۆیە پێویست بوو پاڵەپەستۆ دروست بکەین.
ویلجتۆنی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی مەلەگای ئیسپانی لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر یانەی بارسیلۆنا هێرشی توندی کردە سەر لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی ژمارە ١٠ ی یانەی بارسیلۆنا و توند دەمی میسی گرت و هەندێک کێشە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە ڕوویدا،دواتر دوای یارییەکە ویلجیتۆن هۆکارەکەی ئاشکرا کرد و وتی “میسی سوکایەتی پێ کردم و پێی وتم کوڕی سۆزانی،ئەمەش ناچاری کردم بە توڕەبوونەوە وەڵامی میسی بدەمەوە”،ئەو کێشەیەی نێوان میسی و ویلجیتۆن لە گێمی دووەمی یارییەکە ڕویدا کاتێک یاریزانی بەرازیلی ویلجیتۆنی بەرگریکاری یانەی مەلەگە پا بە زەخت میسی ناو خستییە خوارەوە دواتر میسی هەڵسایەوە و ئەو کێشەیە ڕوویدا…ویلجیتۆن وتی “ئێمە یارییەکی قورسمان لەبەردەم بوو بۆیە دەبوا پاڵەپەستۆ بخەینە سەر ئەستێرەکانی یانەی بارسیلۆنا و ڕێگە نەدەین بە دلێ خۆیان لە نێو یاریگادا بجوڵێنەوە،ئەو ڕووداوەش بە هۆی پاڵەپەستۆوە ڕوویدا و پێشتر ئامادەکاریم بۆ نەکردووە.
دوای ئەو ڕووداوە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەیان بڵاو کردەوە ئەگەری هەیە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر ئەو ڕووداوە بڕیارێک دەربکات بە سزادان یاخوود لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە ڕێگری بکات لە دووبارە بوونەوەی هەر ڕووداوێکی لەو جۆرە.