به‌وێنه..مریشكه ڕه‌شه بووه شاجوان
نوجە.نیت
له‌پێشبڕكێیه‌كی ده‌گمه‌ندا له شارێكی چین، شاجوانی مریشك هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له‌شاری ئیچان پێشبڕكێییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردانی شاجوانی مریشك ئه‌نجام ده‌درێت، له نێوان حه‌وت مریشكیشدا كه ده‌گه‌نه قۆناغی كۆتای پێشبڕكێكه، مریشكه ڕه‌شه‌یه‌ك وه‌ك شاجوان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ئه‌و مریشكه له‌ڕێی ده‌نگی دانیشتوانی شاره‌كه‌وه وه‌ك شاجوان هه‌ڵبژێردراوه و، تاكه مریشكی ڕه‌شیش بووه كه به‌شداری پێشبڕكێكه‌ی كردووه.
له‌كۆتای پێشبڕكێكه‌شدا مریشكه ڕه‌شه خرایه زیادكردنێكی ئاشكراوه و گه‌نجێكی شاره‌كه به‌بڕی هه‌زار دۆلار مریشكه‌كه‌ی كڕی و، بووه خاوه‌نی شاجوانی مریشكه‌كان.



