به‌ڤیدیۆ: باڵنده‌كان پێشبڕكێی ده‌نگخۆشی ده‌كه‌ن
نوچە.نیت.knn
له‌وڵاتی سه‌نگاپۆرا، هه‌وادارانی باڵنده، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ كڕین و پێشبڕكێ كردنی باڵنده خه‌رج ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت خه‌ڵكی به‌په‌رۆشه‌وه گوێ بۆ باڵنده ده‌نگخۆشه‌كان ده‌گرن. و پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ خه‌رجده‌كه‌ن و پێشبڕكێی ده‌نگخۆشیان پێوه‌ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی سه‌نگاپۆریه‌كان له‌خه‌ڵكی وڵاتانی تر جیاده‌كاته‌وه له‌به‌یانیان زوودا كاتێك دیاری ده‌كه‌ن بۆ گوێگرتن له‌باڵنده ده‌نگخۆشه‌كان و خزكه‌تێكی زۆریان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن هه‌موو كارێكیان له‌پێناودا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باڵنده‌كانیان له‌ماڵاندا كۆنه‌كردوه‌ته‌وه به‌ڵكو له‌مه‌یدانێكی تایبه‌تدا كۆیان كردوونه‌ته‌وه و پێشبڕكێیان پێوه‌ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی وه‌ك ده‌نگ به‌رزی، كوالێتی باڵنده و چه‌ند پێوه‌رێكی تر.