ستێرلینگ لە ژێر چاودێری یانەی ڕیال مەدرید دایە
نوچەنێت:وەرزشی
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە یانەی ڕیال مەدرید لەسەر داوای ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەکە هەوڵی گواستنەوەی ڕەحیم دەدەن.
ڕەحیم ستێرلینگی یاریزانی یانەی لێڤەرپۆل ساڵی ڕابردوو لەگەڵ یانەی لێڤەرپۆل ئاستێکی بەرزی نیشاندا و توانی هاوکاری یانەکەی بکات بۆ گەشتنەوە بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و هەروەها توانی هاوکاری یانەکەی بکات تا یانەکەی ڕکابەرییەکی گەورە لەسەر نازناوی خولی ئینگلتەرا بکات..ئێستا ڕەحیم بووەتە جێگەی سەرنجی بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا و لەو نێوەندەشدا یانەی ڕیال مەدرید ناسراوترین یانەیە کە هەوڵی بەدەست هێنانی ستێرلینگ دەدات،ڕەحیم ئێستا یاریزانێکی ناسراوی خولی ئینگلتەرایە و هێڵی پێشەوەی یانەی لێڤەرپۆلی پڕ کردووەتەوە بۆیە پێ ناچێت یانەی لێڤەرپۆل ڕێگە بە چوونی ئەو یاریزان بدات بۆ شاری مەدرید.