متمانەمان بەخۆمان هەیە ،دەبینەوە سەربازە ڕاستەقینەکەی ئەوروپا
نوچەنێت: وەرزشی
دوا شکستە گەورەکەی یانەی مانچستەر یۆنایتد بەرامبەر یانەی لیستەر سیتی بە ئەنجمی ٥-٣ گۆڵ ،کاپتنی یانەکە داوای یەکڕیزی و کاری بە کۆمەڵ دەکات.
یانەی مانچستەر یۆنایتد دووەم وەرزە لەسەر یەک و دوای دەست لەکار کێشانەوەی سێر ئەلێکس ڤێرگسۆنی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە بە باروودۆخێکی نالەباردا تێدەپەڕێت و تا ئێستاش ئەم وەرزە دەستەی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان کۆمڵێک گرێبەستی گرنگ و گرانبەهایان بە مەبەستی باشتر کردنی ئاستی یانەکە ئەنجام داوە.
ئێستاش یانەکە نەگەڕاوەتە سەر سکەی بردنەوەکان و ئێستاش یانەکە باروودۆخی باش نییە و لە دوا یاری یانەکە لە هەفتەی پێنجەمی خوولی ئینگلیزی یانەکە توشی دۆڕانێکی گەورە بوویەوە بە ئەنجامی ٥-٣ گۆڵ،وایەن ڕۆنی کاپتنی یانەکە داوای کاری هەرەوەز لە یاریزانانی یانەکە دەکات و دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە هەموومان هاوکاری یەک بین بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی زێڕین و دڵنیاشم ئێمە دەبینەوە باشترین یانەی ئینگلتەرا و ئەوروپا چونکە ئێستا ئێمە توڕەو عاجز کراوین بۆیە دڵنیام دەبینەوە سەربازە ڕاستەقینەکەی تۆپی پێی ئەوروپا.