بایرەن میونیخ هێزی ڕاستەقینەی خۆی نیشاندا
نوچەنێت:وەرزشی
یانەی بایرەن میونخی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خوولی ئەڵمانی،لەهەفتەی پێنجەمی ئەم وەرزەدا خۆی لە پێشەنگی خولەکە توندتر کرد دوای سەرکەوتنێکی
گەورە بەسەر یانەی بادەربۆرن بە ئانجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام.
ئەمشەو لە یارییەکی تاك لایەنەدا یانەی بایرەن میونخ لەسەر یاریگەی ئالیانز ئارێنا میوانداری یانەی بادەربۆرنی کرد و یارییەکەی بە ئانجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە،گۆڵەکانی یارییەکە و بردنەوە گەورەکەی یانەی بایرەن میونخ زمانی ڕەخنەگرانی دژی یانەکەی کورت تر کردەوە و دوای یارییەکە زۆرێك لە ڕۆژنامەکان باسی بەهێزی یاری کردنی یانەکەیان دەکرد.
یارییەکە تەنها لە یەک تەرەفەوە بوو،یانەی بایرەن بەسەر سەرجەم کەش و هەوای یارییەکەدا زاڵ بوو..گۆڵەکانی بایرەن میونخ لەلایەن یاریزانان ماریۆ گۆتزە و لیڤاندۆڤیسکی و تۆماس مۆلەرەوە تۆمار کران و یارییەکە بە چوار گۆڵی خاوێن کۆتایی هات و یانەی بایرەن میونخ بە ١١ خاڵ پێشەنگی یانەکانی گرتووە.