کریستیانۆ هه‌فته‌ی پێنجه‌می لالیگای هەژاند

0

ByPifAdIMAA574_کریستیانۆ هه‌فته‌ی پێنجه‌می لالیگای هەژاند.

نوچەنێت :وەرزشی

یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می لالیگا دەستی پێکرد و ریاڵ مه‌درید له‌ بێرنابیۆ یانه‌ی ئێڵچی كرد لەو یارییەدا ئێڵچی خاوەن ماڵی بە گۆڵێک دوا خست بەڵام لە ئەنجامدا به‌ ئه‌نجامی 5-1 ڕیال مەدرید یانەی ئێڵچی بێ دەنگ کرد.

سه‌ره‌تا ئێڵچی له‌ خوله‌كی 15 ـی یارییه‌كه‌ به‌ لێدانی سزا له‌ رێگای ئاڵبەكارەوە پێشكه‌وتن، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قەڵای سپی دوانەکەوت و ئەستێرە وێڵزییەکەی یانەکە گاریس بەیڵ له‌ خوله‌كی 20 گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆماركرد، رۆناڵدۆش له‌ خوله‌كه‌كانی 28 و 32 دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆماركردو ڕێگەی نەدا هاندەرانی قەڵا سپییەکە خەمی ئەنجامی یارییەکەیان هەبێت، گۆڵی سێیه‌م واتە دوەمی ڕیال مەدرید لە لایەن ڕۆناڵدۆوە به‌ لێدانی سزا تۆمار کرا. له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا له‌ خوله‌كی 80 رۆناڵدۆ لێدانێكی دیكه‌ی سزای بۆ هه‌ژماركراو گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی و سێیه‌می بۆ خۆی تۆماركرد، به‌ر له‌ ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ ڕۆناڵدی ئەستێرە گۆڵی چواره‌می خۆی و پێنجه‌می شاهانه‌كانی تۆماركردو به‌ سوپه‌ر هاتریكه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی لۆس بلانكۆسی كرد بۆ بردنه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی 5-1.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com